لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕۆژی سێشەممە 3/5، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆرج دەبلیۆ بۆش سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا کۆبووەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک بۆشی کرد بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئازادکردنی عێراق لە ڕژێمی دکتاتۆری و پشتگیریکردنی سیستەمی دیموکراتی .

سەرۆک بوش سڵاوو ڕێزی تایبەتیی بۆ سەرۆک بارزانی هەبوو ، ئاماژەی بەوەش دا کە نزا بۆ خۆشگوزەرانیی گەلی کوردستان و خەڵکی عێراق دەکات .