وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوەكەدا، دەڵێـت: “لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغدا كراوە.”

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/3/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كەمێك پێش ئێستا بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.

بە پێی بڕیارێكی حكوومەتی عێراق، دەبێ وەزارەتی دارایی عێراق، مانگانە 618 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام مانگانە بە بیانووی جۆراوجۆر ناردنی ئەو پارەیە دوادەكەوێت.