خەبات: هاژە بەرزنجی – سلێمانی:- بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی ژنانی جیهان، کاتژمێر (4) پاشنیوەڕۆی هەینی 2024/3/8 ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ـ بەریتانیا، لە هۆڵی شەهید عەتا لە گەڕەكی چوارباخ – سلێمانی، ئێوارە کۆڕێکی شیعرخوێندنەوە بۆ خانمانی شاعیر ڕێکدەخات، هەریەك لە شاعیران (ڕەوەند ساڵح، نەسرین تەنیا، بەیان عەسکەری، سەرگوڵ خانمی بابان، ڕێزان محەمەد قەساب)، شایانی باسە ئێوارە کۆڕەکە بە دەست و پەنجەی ژەنیار (کاملیا نەوسوودی ) دەڕازێتەوە.