بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی گشتیی هەولێر دوو بازرگانی مادەەی هۆشبەری لە هەولێر دەستیگیر کرد.
ئەمڕۆ شەمممە 2/3/2024، بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بڵاوی کردەوە: “لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران لە 2/3/2024، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش توانرا بڕی پێنج کیلۆ گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بازگەکانی ئاسایش، دەستی بەسەردا بگیرێت.”
ئاماژە بەوەش کراوە: “هاوکات لەم چالاکیەشدا دوو بازرگان دەستگیرکران کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ماوەیەکی زۆر بوو بەدوای ئەم دوو تۆمەتبارەوەبوون کە یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی ئەم مادانەیان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێش ساغییان دەکردەوە و گەنج و لاوی کوردیان بەهۆیەوە بەلاڕێدا دەبرد.”