سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، ده‌نگۆ و هه‌واڵی دابه‌شكردنی زه‌ویی سه‌وزایی له گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێ ئه‌و زانیارییانه‌ی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بڵاو كرانه‌وه، چه‌واشه‌كارین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/3/2024، له ڕوونکردنەوەیه‌كدا، شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێ: دوای ئەوەی لەلایەن کەسێکەوە گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فیسبووک بڵاو كراوەتەوه گوایە شارەوانیمان پارچە زەویەکی سەوزایی دابەش کردووە، لێرەوە وەک سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنین سەرلەبەری ئەم هەواڵ و زانیارییانە دوورن لە ڕاستییەوە، هیچ بنەمایەکی نییە و ئەو زەوییەی ئەو كه‌سه باسی دەکات، زەوییەکی نیشتەجێی هاووڵاتیان بووە و لەناو بلۆکێکی نیشتەجێ، هەروەها وێنەی تۆماریان بەناوی هاووڵاتیان خۆیان بووە و بڕیاری دادگایان هه‌بووه و لەلایەن هاوڵاتیانی دەوروبەری زێدەڕۆیی کراوەتە سەر.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، دووپاتی ده‌كاته‌وه: بۆیە هەموو ئەو زانیارییە چەواشەکارییە ڕەت دەکەینەوە و پێویست بوو ئەو بەڕێزە وردتر هەڵوەستەی لەسەر ئەم بابەتە کردبا بە بەڵگە و دیکیۆمێنت قسەکانی پشتڕاست کردبایەوە، نەک تاکلایەنە هەواڵ و زانیاریی نادروست و هەڵە بڵاو بكاتەوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: لێرەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی خۆمان ڕادەگەیەنین سەرۆکایەتیی شارەوانیمان بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردن و پرۆسەى ئاوەدانیی شەکرەشار و دانیشتوانەکەی.