ه‌ كه‌لار، به‌ درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه‌ و گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ڵێ كه‌سێك كوژراوه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1/3/2024، عەلی قەدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان  ڕایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان لە بوونی دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لەنێو شاری کەلار، لە کاتی لێکۆڵینەوەی ھێزەکانی پۆلیس، دەرکەوت بەدرۆن ھێرش کراوەتە سەر ماڵێک لەنێو شاری کەلار.

گوتیشی، بەھۆی ھێرشه‌کەوە پیاوێک گیانی لەدەست داوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەكه‌ی دیار نییە و ھێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونن.

عەلی قەدووری، ئاماژەی بەوەش دا، بەھۆی ھێرشەکەوە، جگە لەوەی کەسێک گیانی لەدەست داوە، ھیچ کەسێک بریندار نەبووە، ھێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوەکانی خۆیان بەردەوامن.