نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەردانی توركیا دەكات، سەردانەكەی بۆ بەشداری لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادایە.

ئەمڕۆ هەینی یەكی ئادار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان، بۆ بەشداری لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، سەردانی توركیا دەكات.

لە میانی كۆڕبەندەكەدا كە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، نێچیرڤان بارزانی چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەشدارانی كۆڕبەندەكەدا دەبێت و دەربارەی پێوەندییەكان و دۆخی ناوچەكە بەگشتی، گفتوگۆ دەكەن.

بابەتەكانی شەڕ، تیرۆ، كۆچ، مەترسی و لێكەوتە‌كانی گۆڕانی كەشوهەوا، كارەساتە سروشتییەكان و چەند پرس و بابەتێكی دیكە، باس و تەوەرەكانی گفتوگۆی بەشدارانی كۆڕبەندەكە دەبن.