ئەمڕۆ سێشەممە 27/2/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێناتۆر جاک ڕید سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و سێناتۆر ڕۆجەر ویکر ئەندامی باڵای لیژنەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنیی ئارامیی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە .

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی ئەمریکای کرد و جەختی لە ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێمی کوردستان کردەوە.

سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، پێزانینی خۆی بۆ خەبات و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە و گەلی کوردستان دەربڕی.