ئەمڕۆ یەكشەم ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کە پێکهاتبوون لە حهیدهر یووسف خلخال و عهلاء حوسێن محەمەد بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق.
لە دیدارهكهدا کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، وەزیری دارایی جەختی لەو هەماهەنگی و هاوکارییە کردەوە کە ماوەی دوو ساڵە لەنێوان وەزارەتی دارایی و تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.
وهزیری دارایی به شاندهكهی راگهیاندووه “دەرگهی وەزارەت و سەرجەم بەڕێوبەرایەتی و گەنجینەکان کراوەیە بۆ هەر وردبینی و بەدواداچوونێک لەلایەن تیمە هاوبەشەکانی دیوانی چاودێری داراییەوە”.
سەردانی شاندهكهی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەچوارچێوەی کاری ئاسایی و وردبینی تیمە هاوبەشەکانی نێوان دیوانی چاودێری دارایی هەردوولایە بۆ ڕاپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان.
وهزارهتی دارایی و ئابووری رایگهیاند كه “شاندەکە سوپاسی وەزیری دارایی و بەڕێوبەرایەتییەکانی وەزارەتیان کرد کە هەمیشە هاوکار و پشتیوانی تیمە هاوبەشەکان بوون و هەموو کات دەرگهیان بۆ تیمەکان واڵا بووە”.