نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵییه‌وه پێگه‌یشت.
تیایدا سه‌رۆک وه‌زیران سوودانی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی پووریان خاتوو زه‌کیا مسته‌فا بارزانی، سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی و خانه‌واده‌ی بارزانی کرد و هاوخه‌می له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات.
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ هاوبه‌شیی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی له خه‌م و پرسه‌که‌یاندا ده‌ربڕی.