وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له گفتوگۆدان بۆ ئه‌و پرسه، بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه ده‌ست پێبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی شوباتی 2024، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له چوارچێوه‌ی پانێلێكدا له كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی دیالۆگ له به‌غدا، ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان كردووه و ده‌ڵێت، “له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان به‌رده‌وامین له گفتوگۆكردن بۆ هه‌مواركردنه‌وه گرێبه‌سته‌كان، كۆمپانیاكان تێگه‌یشتنی ئه‌رێنییان هه‌یه”.
وه‌زیری نه‌وت ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو، كۆمپانیاكان تێگه‌یشتنی باشیان بۆ ئه‌و پرسه هه‌یه، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، ده‌ڵێت، “په‌نا به‌خوا ئه‌نجامی باشی ده‌بێت”.
وه‌زیری نه‌وت دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه گفتوگۆكانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان له ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه، چونكه عێراق ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ته‌نیا له رێگای كه‌نداوه‌وه نه‌بێت و سه‌رچاوه‌ی هه‌ناده‌ركردنی دیكه بدۆزێته‌وه.