ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17ی2ی2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، بە فەرمانی  دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ر ، ص ،ص)و(ر ، ج ، ح)و(ل ، أ ، ح)و(د ، ه ، ح) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، تۆمه‌تباران هەڵسابون بە ڕفاندنی کچێکی تەمەن (16) ساڵان و بۆماوەی چەند ڕۆژێک لە شوقەيەك دەست بەسەریان کردووە و دەست درێژیان کردۆتەسەری.

ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌،  یەکێک لەو تۆمەتبارانە پێشتر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆدەرچووه لە سەرتەقەكردن،هەروەها یەکێکی تر لەو تۆمەتبارانە کەسێکی ناسراوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (تیک تۆک ).