سه‌ره‌تا وتار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نێوان گوشار و خۆڕاگری‌دا
هۆزان موئه‌یه‌د عه‌لی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و ئازار و مه‌ینه‌تیی خه‌ڵكی كوردستانه، له ڕۆژگارێك دامه‌زرا، كه ڕژێمی عێراق، هه‌موو ئیداراتی خۆی له كوردستان كشاندبۆوه، به‌و مه‌به‌سته‌ی كێشه‌ی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی كوردستان دروست بێت، به‌ر له‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی ئیداره بدات، هه‌ر زوو جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، داوای كرد داموده‌زگای شه‌رعی دابمه‌زرێن، ئه‌م تێڕوانینه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بووه بڕیاری به‌ره‌ی كوردستانی، ئه‌وه‌بوو له 19/5/1992 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی كوردستان كرا و دواتر كابینه‌ی یه‌كه‌م دامه‌زرا.
ڕژێم وای بۆ چووبوو، خه‌ڵكی كوردستان ناتوانێ خۆی به‌ڕێوه‌ببات، خه‌ونی به‌وه‌وه ده‌دیت، له پاڵ دوو ئابڵۆقه‌ی سه‌ر كوردستان، كشاندنه‌وه‌ی ئیداره‌ش، ده‌بێته گوشارێكی دی بۆ سه‌ر خه‌ڵك. به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه ڕووی نه‌دا، به‌ڵكو خه‌ڵك زیاتر له ده‌وری سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی كۆبوونه‌وه، سه‌ره‌نجام هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆ له كوردستان كرا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
تا ئێستا 9 كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاریان كردووه، له كابینه‌ی نۆیه‌م گوشاره‌كانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان زیاتر بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خزمه‌تی زۆری پێشكه‌ش كردووه، ئه‌مه له كاتێكدا بوو كۆرۆنا گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بوو، كه له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م ڕووی دا و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی كوردستان به‌هۆی گیانیان له‌ده‌ست دا، به هۆی كه‌ره‌نتین هاتووچۆ نه‌ما، بۆیه داهاتی خاڵه سنوورییه‌كانیش نه‌ما.
به درێژایی مێژووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م جار بوو حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه، به‌و توندییه یه‌خه‌ی حكوومه‌ت بگرێت، كاریگه‌ریی زۆری هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، هه‌وڵی زۆر درا، بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كان، مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش كراوه‌ته كارتی گوشار، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه زۆرن، هه‌وڵ و تێكۆشانیش زۆره.