د. پاكزاد نه‌ژاد عزیز
(1)
خێزان و پێگه‌یاندنى سیاسى
خێزان یه‌كه‌مین و سه‌ره‌كیترین فاكته‌ری دروستبوونی قه‌واره‌ی كۆمه‌ڵگه‌یی و په‌روه‌رده‌ییه، به‌شێوه‌یه‌ك خێزان له‌دروستبوونی كه‌سایه‌تی منداڵ و په‌روه‌رده‌كردنى له‌ڕووی داب و نه‌ریت و په‌روه‌رده و ئایینه‌وه ڕۆڵى تایبه‌تی هه‌یه له كۆی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆدایه، بۆیه خێزان گرنگترین پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه، زۆرینه‌ی جار منداڵ ڵاسایی دایك و باوكی ده‌كاته‌وه له ڕه‌فتار و ئاكاردا ئه‌وان په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ن.
بێرنارد ڕه‌سڵا (Barnard) ده‌لێت خێزان بریتیه له یه‌كه‌یه‌كی چه‌ند كه‌سێكی كارلێككردوو، هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌و ڕۆڵه‌ی خۆی ده‌گێڕێ كه كۆمه‌ڵگه بۆی دیاریكردووه، ئه‌و كارلێكه‌ش هاوشانه به تێركردنی پێویستییه جه‌سته‌یی و ئابوورییه‌كان و چه‌مكی كارلێكیش جه‌خت ده‌كاته سه‌ر پابه‌ندی خێزان به به‌ها و پره‌نسیپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه(1). به‌ڵام (نیمكۆف) پێى وایه خێزان له ژن و مێرد و منداڵه‌كان یا بێ منداڵ پێكدێ و تایبه‌تمه‌ندی به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی هه‌یه. هه‌روه‌ها خێزان هه‌یه له چه‌ند ژنێك منداڵه‌كانیان ژن و منداڵه‌كانی پێكدێ ئه‌وه‌ش له‌دۆخی مردن یا ته‌ڵاقداندا(2).
له‌سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا وشه‌ی خێزان به‌ماناى كۆمه‌ڵه كه‌سێك ده‌هات له‌سه‌رزه‌وی پیاوانی ده‌ره‌به‌گ كاریان ده‌كرد به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی وه‌ڵائیان بۆ ئه‌و ده‌ره‌به‌گه هه‌با و به‌رووبوومه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا به‌ش بكه‌ن(3).
به پێ ى بیر‌و بۆچونى دۆركهایم ( Durkheim) خێزان یه‌كه‌م خانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى له خێزانه‌وه دروست بووه ئه‌ویش به رۆڵه سه‌ره‌كیه‌كانى هه‌ڵده‌ستێ بۆ دروست كردنى كۆمه‌ڵگه و پاڵپشتى كردنى یه‌كه‌كه‌ى و رێكخستنى ڕه‌فتارى تاكه‌كانى و گونجاندنیان له گه‌ڵ ئه‌و ڕۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كه به گوێره‌ى كولتوورى باوى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه(4). خێزان یه‌كه‌مین ده‌زگاى كۆمه‌ڵایه‌تیه كه مرۆڤایه‌تى تێدا ده‌ژى و پێده‌گات بێگومانیش ڕۆڵێكى بایه‌خدار و گرنگى له چاندنى به‌هاكانى كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه كه سه‌رچاوه‌ى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تیه و ئه‌و داب و نه‌ریت و رێسا و ڕه‌فتارى و ڕه‌وشته گشتیانه‌ى لێ وه‌رده‌گرێت كه وێستگه‌یه‌كى وه‌رگرتنى زانیارى و تاقى كردنه‌وه‌كانه، ناوه‌ندێكه ئه‌قڵ و ده‌روونى منداڵى لێوه دروست ده‌بێت كه به بناغه‌یه‌كى پته‌وى كۆمه‌ڵگه داده‌نرێت و به‌رپرسیاره له خۆشگوزه‌رانى كۆمه‌ڵگه. خێزان یه‌كه‌یه‌كى ئابووریه و به‌شداره له كار كردن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى بۆ ئه‌ندامه‌كانى فه‌راهه‌م بكات له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى گوزه‌رانى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و خێزان(5). ئه‌حمه‌د زه‌كى بدوی ده‌ڵێت خێزان بریتیه له یه‌كه‌یه‌كی بایۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه ته‌نها ئه‌وكه‌سانه ده‌گرێته‌وه له‌ڕووی هاوسه‌رگیری یان خوێنه‌وه وابه‌سته‌ی یه‌كترن(6). له ماوه‌ى سه‌ده‌ى نۆزده دا ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى له‌باره‌ى بابه‌تى خێزان كرا بوون زیندوو كرانه‌وه ئه‌ویش له سه‌ر ده‌ستى زانایانى ئه‌نترۆپۆلۆژیا و شوێنه‌وارناسان كه گرینگ‌یان به دیارده‌ى خێزان دابوو له شارستانیه‌ته كۆنه‌كان دا ، ئه‌و توێژینه‌وانه‌ش پێگه‌یه‌كى گرینگ‌یان له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هه‌بووه به تایبه‌تى له‌لاى زانایان ماكلینان و لویس مۆرگان و سبنر(7).
خێزان له هه‌ر گرووپێكی دیكه زیاتر به‌ڕپرسیاره‌تی ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌ندامه‌كانی، ئه‌گه‌ر به‌رپرسیاره‌تی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ست بێ به بارودۆخێكه‌وه یا سنوورێكی دیاریكراوی هه‌بێ، ئه‌وه ده‌بینین به‌رپرسیاره‌تییه خێزانییه‌كان به‌درێژایی ژیان هه‌ر ده‌مێننه‌وه(8).
خێزان وه‌كو ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ردی بناغه‌ی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تیه، چونكه كۆڵه‌گه‌یه‌كه باقى سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه پشتی پێده‌به‌ستن و ئه‌گه‌ر شیرازه‌ی خێزان تێكچوو ئه‌وه كۆی سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا تێكده‌چن(9).
سیسته‌مى خێزان له ژیانى مرۆڤایه‌تى كۆندا له چه‌ند شێوه‌یه‌ك پێك هاتبوو به‌ڵام به جیاوازى كات و كۆمه‌ڵگه‌كان گۆرانى به سه‌ر داهات، ئه‌گه‌ر بروانینه سیسته‌مى به كۆمه‌ڵ (معشر) (Horde) كه كۆنترین شێوه‌ى مرۆڤایه‌تیه و سروشتى ئه‌م سیسته‌مه له په‌یوه‌ست بوونى خێزان پێكهاتووه، واته هه‌ر كۆمه‌لێك (معشر) ژماره‌یه‌ك خانه‌ى خێزانى تێدا بوو، هه‌موو كۆمه‌ڵێكیش له ڕووى ژماره‌ى تاكه‌كانى ئه‌و ژینگه‌یه‌ى كه تێیدا ده‌ژیا جیاواز بوو وه‌كو خێڵه‌كانى (بوشما) له ئه‌فریقیا خێڵى (میدا) له هیند و سیڵان(10). خێزان له كۆمه‌ڵگه‌ى یۆنانى و رۆمانى كۆندا له كۆمه‌ڵێك خزم پێكهاتبوو هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه بۆ خزمایه‌تى بانگكرا بوون ئه‌وانه‌یش كه هه‌ڵگیرابونه‌وه مافه‌كانى وه‌كو ئه‌ندامه‌كانى تر وابوو(11).
خێزانى ئێستا جۆرێك ئارامى به خۆوه گرتووه و به‌رته‌سك بۆته‌وه و وه‌كو جاران نه‌ماوه، له زۆر باردا خێزان بریتى یه له پیاو و ژن و منداڵه‌كانیان ده‌توانین بلێن تاكه كه‌س ئینتیماى بۆ خێزانى گشتى ده‌كات، خێزانێكیان له رێگاى باوك و دایكه‌وه كه‌سه‌كانى ئه‌و دوو خێزانه تایفه‌گه‌ریه‌كى گه‌وره پێك دێنن كه به په‌یوه‌ندیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و یاسایانه به‌ستراوه‌ته‌وه(12).
سیسته‌مى خێزان په‌یوه‌سته به سیسته‌مى سیاسیشه‌وه، خێزان پرۆسه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، له میانه‌ى پرۆسه‌ى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه رێساكانى كۆمه‌ڵگه و بارودۆخه سیاسیه‌كه‌ى كه له ناخى منداڵدا ده‌چێنێت سه‌ره‌تاى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له رێگه‌ى خێزانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ى ملكه‌چى ئه‌ندامانى بۆ بڕیاره‌كانى خێزان و به‌شدارى كردنى ئه‌ندامانى خێزان له بڕیاره‌كاندا(13).
هێربرت سپنسه‌ر پێی وایه خێزان یه‌كه‌یه‌كی بایۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و چه‌ند ڕه‌مه‌كێكی هۆشیاری به‌سه‌ردا زاڵه و له‌گه‌ڵا دروستبوونی سروشتی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی باودا سروشتی خێزانیش دروست ده‌بێ، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی سپنسه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كان دابه‌ش ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی جه‌نگی و كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی، به‌ڵام خێزان له‌هه‌ردووكیاندا تایبه‌تمه‌ندی و ئه‌ركی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، له كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه‌كاندا ده‌بینین خێزان ئاسوده‌تره، به‌شێوه‌ك له‌م جۆره كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ژن پێگه‌یه‌كی هاوشانی پێگه‌ی پیاوی هه‌یه و ئه‌ندامانی خێزانیش خاوه‌ن ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربرین و به‌شداریكردن له پێویستییه‌كانی ژیانن(14).
ئه‌گه‌ر بێتوو باسى خێزانى كوردى بكه‌ین هه‌ر وه‌كو هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگه هاوشێوه‌كان له دایك و باوك و منداڵه‌كان پێكدێت هه‌ندێكجار باپیره و داپیره و خاڵه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، باوك پێگه‌ى یه‌كه‌مى هه‌بووه. خێزانى كوردى له سروشتى سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یدا به پله‌ى یه‌كه‌م ملكه‌چى ده‌كات بۆ سیسته‌مى باوك ساڵارى (پاتریاركى) حه‌ز ده‌كات نێر له مێ جیا بكاته‌وه هانى زۆر بوونى منداڵ بوون ده‌دات(15).
كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى وه‌كو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى تر‌ى رۆژهه‌ڵات كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى باوك ساڵاریه هه‌ر وه‌كو له پێشتر وتمان ، نێره‌كان له یه‌كه‌م پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵگاوه كه خێزانه تا گه‌ره‌ك و كۆڵان و ته‌نانه‌ت ناوه‌ند و رێكخراوه‌كان و حزب و دام و ده‌زگاكانى به‌رێوه‌بردنى كۆمه‌ڵایه‌تیش ته‌وه‌رى به‌رێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تى كردنن كه هه‌میشه له خێزانه‌كاندا پیاوان خۆیان به لێپسراوى یه‌كه‌م داده‌نێنن رۆڵى به‌خێوكه‌ر و ته‌نانه‌ت به‌خێوكه‌رى ئابوریش ده‌بینن. له خێزانى كوردیدا پیاو زاڵه به سه‌ر خێزانه‌كه‌یدا هه‌ر ئه‌ویش هه‌ڵگرى ناوى خێزانه‌كه‌یه‌تى، هه‌ر بۆیه خێزانى كوردى به‌وه جیا ده‌كرێته‌وه دایك و باوك ئاره‌زوویه‌كى به‌هێزیان هه‌یه له زۆر بوونى ژماره‌ى منداڵ و وه‌چه خستنه‌وه به تایبه‌تى ڕه‌گه‌زى نێر، له به‌ر ئه‌وه‌ى نێره‌كان به پشتیوانى ئابوورى داده‌نرێن له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پێگه‌یه‌كى به‌رز له خێزاندا دیارى ده‌كه‌ن(16).
ده‌توانین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خێزان له‌مانه‌ى خواره‌وه كورت بكه‌ینه‌وه:
1. خێزان یه‌كێكه له گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌وه‌ی تاكه‌كانی فێری شێوازی دروستی ژیان بكا، تاك هه‌ر له منداڵییه‌وه شێوازی پێكهاته‌ى مه‌عریفی و ڕه‌فتارییه‌كانه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنێ.
2. تایبه‌تمه‌ندی دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك مرۆیی و گشتگیری و بڵاوبوونه‌وه به‌سه‌ر خێزاندا ده‌چه‌سپێ، خێزان له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كاندا بڵاوه و له‌ڕووی شێوه و وێنه‌وه لێك نزیكن و به‌راوردكردنیان به‌یه‌كتر زۆر ئاسانه.
3. خێزان بریتیه له ناوه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌ندروست كه كۆمه‌ڵگه دانی پێداناوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌مه‌ك و پێویستیه مه‌عنه‌وی و ماددیه‌كانی تاكه‌كه‌س پڕبكاته‌وه، تاك ناتوانێ له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان زۆرێك له سۆز و هه‌ڵچوون و مه‌ڕامه‌كه‌كانی خۆی پڕ بكاته‌وه، وه‌ك هه‌ستی باوكایه‌تی و دایكایه‌تی(17).
له خێزانى كوردى دا جۆر و په‌روه‌رده‌ى خێزان ده‌گۆرێت به تایبه‌تیش له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى وه‌كو كورد كه باوك ساڵارى تێدا زاڵه وه‌كو وتمان، كاریگه‌ریى به ئاشكرا له چوار چێوه‌ى ژیانى سیاسى له كوردستاندا نه‌ك هه‌ر شاراوه نییه به‌ڵكو به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه مێژووى سیاسى شۆڕشه‌كانى كوردستان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت. خێزان له كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واریدا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ته‌نگاوی و كاره‌سات و ناهه‌مواریانه‌ى له‌و سه‌رده‌مانه‌دا هه‌بووه له گه‌ڵ به‌رزى رێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى و ئاسته‌نگه‌كانى پرۆسه‌ى خوێندن هۆى دیكه‌ش ته‌ماشا ده‌كه‌ین له ڕووى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسی‌دا رۆڵى گرینگى بینیوه به تایبه‌تى به ئاراسته‌ى ئینتماى نیشتمانیى و نه‌ته‌وه‌یى. مه‌گه‌ر بڵێسه‌ى ئه‌و شۆڕش و ڵاو گه‌نجانه نه‌ده‌دران به تایبه‌تى له شۆڕشى ئه‌یلول، كه گیانى له خۆبورده‌ى و كۆڵنه‌دانى له چه‌ندان نه‌وه‌دا ڕواند و نه‌یهێشت ئه‌و ئاگردانه كۆر بێته‌وه كه به‌شى هه‌ره زۆرى زاده‌ى په‌روه‌رده و ئاراسته‌ى خێزانى كوردى بووه.
په‌راوێزه‌كان:
1. عبدالخالق محمد عفيفى، بنا‌ء الأسره والمشكلات الأسريه المعاصره، المكتب الجامعى الحديث، 2011، ص 60.
2. هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 61.
3. د. بوفوله بوخميس، الاسره و دورها في انتشار الجريمه، دار الكتب و الوثائق القوميهة، الجزائر، 2013، ص15.
4. د. محمد عبدالمولى الدقس ، علم الاجتماع الصناعى، دار المجدلاوى، الطبعه الاولى، عمان، 2005، ص 233.
5. محمد بن محمود، ده‌روونزانى كۆمه‌ڵايه‌تى، و . ئارام ئه‌مين شوانى، چاپخانه‌ى رۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر ، 2014 ، لا 66.
6. د. رأفت عبدالرحمان محمد، الخدمه الأجتماعيه والرعايه الأسره والطفوله، دار الكتب والوثائق القوميه، قاهره، 2012، ص 23.
7. مجموعه من المۆلفين ، دراسات فى المجتمع المعاصر ، تحرير الاستاذ د. خضر زكريا، مطعه الاهالى، للطباعه و النشر والتوزيع ، دمشق سوريا ، 1999، ص 17.
8. عبدالخالق محمد عفيفى، مصدر السابق، ص 63.
9. عبدالواحيد الوافى، الأسره والمجتمع، طبعه الثالثه، مطبعه عيسى البابلى الحلبى والشركاه، القاهره، 1956، ص 20.
10. مصطفى الخشاب، دراسات فى الاجتماع العائلى، دار النهضه العربيه للطباعه والنشر، بيروت، 1981، ص 49.
11. مليحه عونى القصير و د . صبيح عبدالمنعم ، علم الاجتماع العائله ، مطبعه الجامعه ، بغداد ، 1984، ص 92.
12. على عبدالواحيد وافى ، الاسره والمجتمع، الطبعه السابعه، دار النهظه مصر للطباعه والنشر، القاهره ، 1977، ص 7 .
13. محمد بن محمود، ده‌روونزانى كۆمه‌ڵايه‌تى ، سه‌رچاوه‌ى پێشوو لا 67 .
14. د. بهالدين خليل التركيه، علم الأجتماع العائلى، الأهالى للطباعه والنشر، سوريا، طبعه الأولى، 2004، ص 41.
15. د . مجيد حميد عارف، الانثوغرافيا والاقليم الحضاريه، جامعه بغداد، مطبعه جامعه، بغداد موصل، 1984، ص 133.
16. ئه‌سرين زرار قادر، ڕۆڵى سه‌نته‌رى ئافره‌تان له چاره‌سه‌ر كردنى كێشه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان، لێكۆلينه‌وه‌يه‌كى مه‌يدانيه له هه‌رێمى كوردستان ، ماسته‌رنامه‌يه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى كۆليژى ئاداب كراوه له زانكۆى سه‌لاحه‌دين، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، 2006 ، لا 27.
17. د. رأفت عبدالرحمان محمد، مصدر السابق، ص 31.
========
(2)
ئه‌گه‌ر سیسته‌مى خێزان گه‌نده‌ڵ بوو ئه‌وا ئه‌و دۆخه به بارودۆخى سیاسى ده‌وڵه‌تدا ڕه‌نگده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر سیسته‌مى سیاسى له ده‌وڵه‌تدا گه‌نده‌ڵ بوو ئه‌وا كار ده‌كاته سه‌ر ئاستى بژێوى خێزانیش و بۆیه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ى له ڕووى سیاسیه‌وه سه‌قامگیرن ژیانى خێزانییان پته‌و و به‌هێزه و ده‌وڵه‌ت چاودێریان ده‌كات، له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه كۆمه‌ڵێك چاو‌دێر هه‌ن یاسا و رێسیان بۆ هاوكارى كردنى خێزان ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سیسته‌مى سیاسى ناجێگیره ده‌بینین سیسته‌مى خێزانى ده‌بێته جێگاى ڵادان و تاوان، وه‌ك تاوانى نه‌وجه‌وانان و شێوه‌ى خێزان له‌م دۆخه‌دا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تدا چاودێرى ناكرێت(1).
خێزان چۆن یه‌كه‌مین یه‌كه بووه تا ڕۆژى ئه‌مڕۆش هه‌ر پله و پایه‌ى خۆى ماوه و گرینگى و پێویستى له ده‌ست نه‌داوه ، بۆیه زانا و فه‌یله‌سوف و كۆمه‌ڵناسان بایه‌خێكى زۆریان به خێزان داوه به تایبه‌تى له سه‌ده‌ى نۆزده‌م، تاوه‌كو ئێستاش بیر و بۆچونێكى تۆكمه و دروستیان له مه‌ڕ دارشتووه و به میتۆدى زانستى و بابه‌تى و شیكارى و وه‌سفى لێیان كۆڵێته‌وه(2).
دووه‌م: جۆره‌كانى خێزان
خێزان له كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆیى دا چه‌ندان شێوه‌ى وه‌رگرتووه له دروست بوون و بنه‌چه و بنه‌ڕه‌ت و شوێنى مانه‌وه‌یاندا جیاوازن(3). به درێژاى قۆناغه‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى ژیانى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى ، گۆرانكارى گه‌وره به‌سه‌ر خێزان و ژیانى خێزاندا هاتووه ئه‌و گۆڕانانه له سه‌رخۆ بوونه چه‌ندین جۆر و شێوه‌ى خێزان له قۆناغێكدا سه‌رى هه‌ڵداوه به‌ڵام له قۆناغى دواى ئه‌وه نه‌ماوه و شێوه‌ى دیكه جێگاى گرتۆته‌وه. (مۆرگان) ى ئه‌نترۆپۆلۆجیست له كتێبى (خێزانى كۆندا) جۆره‌كانى خێزانى له سه‌ره‌تاى مێژووى و مرۆڤایه‌تیدا بۆ چه‌ند جۆرێك پۆلین كردووه كه ئه‌وانیش خێزانى هاوخوێنن (خوشك و بڕاى ڕاسته‌قینه، خێزانى به كۆمه‌ڵ (زڕ خوشك و ژیانى هاوبه‌شى كۆمه‌ڵێك پیاو له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ژن‌دا)، خێزانى هاوسه‌ر و خێزانى باوك ساڵارى (واته هاوسه‌ریه‌تى پیاوێك له گه‌ڵ چه‌ند ژنێك )، خێزانى یه‌ك هاوسه‌رى واته ته‌نها ژن و مێردێك) (4).
به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌ى شارستانى ئه‌مرۆدا به گشتى و بۆ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به ته‌نیا ده‌توانرێت ژماره‌یه‌ك پێوه‌رى جیا جیا بۆ شێوه‌كانى خێزان دیارى بكرێت كه زۆربه‌یان بۆ دوو شێوه‌ى سه‌ره‌كى دابه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌ویش خێزانى (ناوه‌كى) وه خێزانى (فراوان) (5) كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین باسى هه‌ردوو شێوه‌كه بكه‌ین.
1-خێزانى گه‌وره (فراوان) (Extended Family)
خێزانی گه‌وره بریتیه له ژن و مێرد و منداڵه سه‌ڵته‌كانیان كه له‌هه‌مان ماڵ و هه‌مان ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا هاوبه‌شن به‌سه‌رۆكایه‌تی باوكی گه‌وره یا سه‌رۆكی خێزان(6).
خێزانى فراوان یان درێژ كراوه، بریتییه له پێكه‌وه‌ژیانى دوو خێزان ناوه‌كى یان پتر تیۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به بناغه‌ى په‌یوه‌ندى خوێن و په‌یوه‌ندى ڕه‌چه‌ڵه‌ك له خێزانى فراوان ده‌ڕوانن و پێناسه‌ى ده‌كه‌ن كه:-
كۆمه‌ڵه كه‌سێكن په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى دیاریكراو به یه‌كیان ده‌به‌ستێته‌وه و تاكه‌كانى چه‌ندین ئه‌رك جێبه‌جێ ده‌كه‌ن گرینگ‌ترینیان په‌روه‌رده و چاودێرى ده‌سته به‌ركردنى شوێنى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ منداڵ، پرۆسه‌یه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ى كولتوورى شارستانى له نێوان نه‌وه‌كاندا(7). هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌م جۆره خێزانه پێویستیان به‌وه نیه له یه‌ك شوێندا نیشته‌جێ ببن بۆ ئه‌وه‌ى ببنه خێزانى گه‌وره ، خێزانى گه‌وره له كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌ره‌تایى و كۆمه‌ڵگه‌ى لادێ ى و ناپیشه‌سازى و ئه‌ندامانى چینى خواره‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه شارنشینیه‌كان باو بڵاوه ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى جار ئه‌ندامانى خێزان له ڕووى ئابوریه‌وه هاوتا نین به‌ده‌ست فه‌راهه‌م نه‌بوونى ده‌رامه‌ته‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌م جۆره خێزانه گروپى توند‌و تۆڵن و موڵكایه‌تى تێدا گشتى یه و ده‌سه‌ڵات تیایدا بۆ سه‌رۆك خێزانه یاخود بۆ باپیره گه‌وره‌یه(8).
خه‌سڵه‌ته‌كانى خێزانى گه‌وره (فراوان) ئه‌مانه‌ن:
1-له باپیره و داپیره و كوڕ و هاوسه‌ره‌كه‌ى و منداڵه‌كانیان پێك دێت و له هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه‌دا كه دایك نه‌سه‌بى باو بێت له داپیره و كچه‌كانیان و مێرده‌كانیان و منداڵه‌كانى كچه‌كان یان (پور و مام و خاڵ و خوشكى دایك و منداڵى ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته خۆ).
2-ئه‌م جۆره خێزانه له سه‌ر بنه‌ماى خوێن له باوكه‌وه یان له دایكه‌وه یان له باوك و دایكه‌وه پێك دێت.
3-پشت ئه‌ستوره به پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕه‌فتارى چاك و ڕه‌وشت لایه‌ن پێگه‌ى باڵاى هه‌یه.
4-له كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تایه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مڕۆى گوند یان خێڵه‌كى و كشتو‌كاڵى داب و نه‌ریت باوه به‌سه‌ریاندا زاڵه و شانازى به بنه‌چه‌ى ڕه‌سه‌نى بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
5-هه‌ر ئه‌ندامێكى خێزانى باو ده‌زانێ له‌و پایه‌ى پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له كوێ یه و سنوورى خۆى نا به‌زێنێت.
6-ئاره‌زووى كچ و زۆرجاریش كوڕ له دیاریكردنى چاره‌نووس و هاوسه‌رگیرى له لایه‌ن گه‌وره‌ى خێزانه‌وه دیارى ده‌كرێت.
7-پیاو ده‌سه‌ڵات داره له نێو خێزانه‌كه‌یدا.
8-بووك یان ژنى كوڕ ده‌بێت گوێڕایه‌ڵى خه‌زوور و خه‌سوو و دش ( خوشكى مێرد) بێت.
9-خێزانى فراوان به‌رده‌وامى هه‌یه و به مردنى باوك برا گه‌وره جێگاى ده‌گرێته‌وه.
10- هه‌موو ئه‌ندامان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خێزانه‌كه یه‌ك ئابوریان هه‌یه و به یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن ، خێزانیش به یه‌كسانى پێداویستى هه‌موویان جێبه‌جێ ده‌كات.
11-له‌سه‌ره‌خۆ گۆڕ‌انى به سه‌ر دا دێت و ژماره‌یه‌ك داب و نه‌ریتى تایبه‌ت و پارێزراویان هه‌یه.
12-تاكه‌كان له به‌شێك له ئاره‌زووه‌كانى خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خێزانه‌كه خۆش ده‌بن.
13-هه‌ست و سۆزى خۆشه‌ویستى وا به‌سته‌یى و ئارامى ده‌داته تاك.
14-گرینگى به فره منداڵى ده‌دات و ئه‌ركى په‌روه‌رده كردن و پێگه‌یاندنیان ده‌گرێته‌وه ئه‌ستۆ كولتوورى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى و كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ نه‌وه‌كان ده‌گوێزنه‌وه(9).
خێزانی گه‌وره له‌جیهانی پیشه‌سازیدا و له‌ڕووى سه‌ربه‌خۆییدا له‌هه‌موو جۆره‌كانی دیكه باڵاتره و ئه‌و خێزانه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌جیهانی كۆندا باو بوو له‌هه‌موو جۆره خێزانه گه‌وره‌كانی ئه‌مڕۆ زیاتر خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی بوو(10).
له ژێر سایه‌ى ئه‌م سیسته‌مه‌دا كوڕى گه‌وره ده‌بێته تاكه میراتگرى سه‌روه‌تى بنه‌ماڵه له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ڕاده‌سپێردرێت به به‌شوودانى خوشكه‌كانى و له ئه‌ستۆ گرتنى خه‌رجى بڕاكانى تا پێده‌گه‌ن، لێره‌دا سه‌روه‌ت و ناو و به‌رپرسیاره‌تیه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى یه‌ك كه‌س كه كوڕى گه‌وره بوو.
خێزانی كوردی ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واوی به‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كانیدا هه‌یه و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش به‌سه‌ر ژن‌دا زۆر زیاتره تا پیاو، و كۆنترۆڵی چاره‌نووسی ژنی له‌ده‌ستدایه و ئه‌م كۆنترۆڵكردنه‌ش جۆرێكه له كۆیڵایه‌تی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا سیسته‌می باوكسالاری له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه و خێزانی ناوه‌كی سه‌ری هه‌ڵداوه و له‌م دۆخه‌شدا ژنان كار ده‌كه‌ن و له‌ژیانی گشتیدا به‌شدارن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی به‌سه‌ر خێزانی كوردیدا هاتووه، به‌ڵام هێشتا رۆڵى باوك هاوشانی ڕێز و ملكه‌چى و سزا و ده‌سه‌ڵاته(11).
(ریچ) ئاماژه به‌وه ده‌دات كه كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى نیشانه‌ى به‌رقه‌رارى خێزانى پێوه‌یه، ئه‌مه‌ش له كۆمه‌ڵگه‌كانى دیكه‌ى ده‌وروپشتى جیاده‌كاته‌وه و باس له‌و په‌یوه‌ندیه توندوتۆڵه‌ى نێو ئه‌ندامانى خێزانى كورد ده‌كات كه ده‌ڵێن كورده‌كان هه‌ستێكى زۆر به‌هێزیان له‌باره‌ى خێزانه‌وه هه‌یه، به‌هێزتره له هه‌ستى خۆ په‌رستى یان ئه‌و برایه‌تیه‌ى له سه‌ر بناغه‌ى ئایین یان هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى دامه‌زراوه(12).
چه‌ندین جۆری دیكه‌ی خێزانمان هه‌یه وه‌ك:
1. خێزانی ئاراسته‌كه‌ر: یه‌كه‌م قۆناغى دروستبوونی خێزانی ناوه‌كییه به‌شێوه‌یه‌ك له یه‌كه‌مین دایك و باوك و منداڵانی نێر و مێیی سه‌ڵت له‌خۆده‌گرێ.
2. خێزانی منداڵخستنه‌وه: ئه‌گه‌ر كوڕ هاوسه‌رگیری كرد و خێزانێكی ناوه‌كی تازه‌ی پێكهێنا ئه‌وكات پێی ده‌وترێ خێزانی منداڵخستنه‌وه.
3. خێزانی هاوسه‌ری: له‌دایك و باوك و منداڵه نێر و مێییه سه‌ڵته‌كان پێكدآ و هیچ خزمێكیشیان له‌گه‌ڵدا ناژى(13).
4. خێزانی ڕاسپارده: ئه‌ندامانی ئه‌م جۆره خێزانی میراتگری ناو و سه‌روه‌ت و رچه‌ڵه‌كی خێزانن.
5. خێزانی ماڵا: ئه‌م جۆره له خێزانی ڕاسپارده‌وه وه‌رگیراوه كه لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت زیاتر ده‌بێ و ده‌سه‌ڵاتی خێزان كه‌متر ده‌بێـته‌وه.
6. خێزانی ناوه‌كی: لێره‌دا ده‌سه‌ڵاتی خێزان تاڕاده‌ی له‌نێوچوون و نه‌مان كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه و هه‌ر ده‌وڵه‌ت خۆیشی ڕۆڵی رێكخستنی تاكه‌كان ده‌گێڕێ (14).
په‌راوێزه‌كان:
1. محمد بن محمود، سه‌رچاوه‌ى پێشوو لا 67 .
2. ئاسۆ حسن، گرينگى و پێكهاته‌ى خێزانى و بارى خێزانى كورده‌وارى ، گۆڤارى گوڵان ، چاپخانه‌ى رۆشنبيرى هه‌ولێر، 2004، لا 18 .
3. محمد بن محمود، سه‌رچاوه‌ى پێشوو لا 92 .
4. د . مه‌نوچێهر موحسنى، ده‌روازه‌كانى كۆمه‌ڵناسى ، ده‌سته‌يه‌ك له مامۆستايان، ده‌زگاى موكريانى هه‌ولێر، 2006، لا 387.
5. ئاسۆ حسن، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 8 .
6. د. رأفت عبدالرحمان محمد، مصدر السابق، ص 27.
7. مليحه عونى القصير، د.صبيح عبدالمنعم، مصدر سابق، ص 46.
8. ئاسۆ حسن، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 94 .
9. د . مه‌نوچێهر موحسنى، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 389 – 392.
10. د. بهالدين خليل التركيه، مصدر السابق، ص 81.
11. طاهر حسو ميرزيبارى، مصدرالسابق، ص 106.
12. به‌درخان سندى، كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارى له ديدى رۆژهه‌ڵات ناسيدا، چاپى يه‌كه‌م، ده‌زگاى توێژينه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى موكريانى، 2008، لا 132-133.
13. د. بوفوله بو خميس، مصدر السابق، ص 96.
14. د. مزوز بركو، التنشئه الاجتماعيه فى الاسره الجزائيريه دراسه ميدانيه من جامعه باتنه، جزائير، مجله شبكه العلوم النفسيه العربيه، عدد 21، 2009، ص 45.
========
(3)
باسى دووه‌م: پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى و پێگه‌یاندنى سیاسى
1-پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى (التنشئه اڵاجتماعیه) Socialization
مه‌به‌ستمان له پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌و پرۆسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه له ناو خێزان و ده‌زگاكانى تردا ڕووده‌دات، به‌مه‌ش دامه‌زراوه‌كانى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى زۆرن به گوێره‌ى قۆناغه‌كانى ته‌مه‌ن كه تاك پێیدا تێده‌په‌ڕێ رۆڵ و كاریگه‌رى جیاوازى هه‌یه، خێزان به گرینگ‌ترین دامه‌زراوه‌كانى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى داده‌نرێت، كه قوتابیان له‌و رێگه‌یه‌وه داب و نه‌ریت و به‌هاو نۆرمى كۆمه‌ڵگه‌یان بۆ ده‌گوازرێته‌وه له ژێر رۆشناى ئه‌مه پێگه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگا داگیر ده‌كه‌ن و ڕۆڵى كۆمه‌ڵایه‌تیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت. قۆناغى یه‌كه‌مى ژیانى منداڵ له خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌كات منداڵ له‌وێدا هۆشیارى ئه‌وه‌ى لێ دروست ده‌بێت كه بوونه‌وه‌رێكى زیندووى خاوه‌ن بوونى خۆیه‌تى ئینجا هۆشیارى له‌باره‌ى ئه‌و ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ى تیایدا ده‌ژى په‌یدا ده‌كا(1).
له‌دیدی (ابراهیم مدكور)یه‌وه پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتیه له‌وه‌ی له‌سه‌روه‌ختى له‌دایكبوونی منداڵه‌وه ده‌یه‌وێ تاك بكاته بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو. ئه‌م پێناسه‌یه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تی ئامانجی گۆڕینی تاكه‌كه‌سه له بوونه‌وه‌رێكی بایۆلۆژییه‌وه بۆ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه(2).
پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى پرۆسه‌یه‌كى دوور‌و درێژه ته‌واوى ته‌مه‌نى تاك ده‌گرێته‌وه بۆیه دامه‌زراوه كه‌ناڵى جیاوازى كۆمه‌ڵایه‌تى به گواستنه‌وه‌ى ئه‌م كرداره هه‌ڵده‌ستن ئه‌و ناوه‌نده كۆمه‌ڵگه‌یه به درێژایى قۆناغه‌كانى پێگه‌یشتنى مرۆڤ و شێوازه‌كانى ژیان به كولتوور ده‌گوازرێنه‌وه به هۆكاره‌كانى به كۆمه‌ڵایه‌تى بوون یان (پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى) ناو ده‌برێت(3).
هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك له بابه‌تى پێگه‌یاندن ئه‌نجام بدرێت پێویستى به وه‌ڵام دانه‌وه‌ى چه‌ند پرسیارێك هه‌یه له وانه: كێ فێر كه‌ره (سه‌رچاوه‌ى په‌یام)؟ و كێ (وه‌رگرى په‌یام)؟ و چى فێر ده‌بێت (ناوه‌رۆكى په‌یام)؟ چۆن فێر ده‌بێت (كه‌ناڵى گواستنه‌وه‌ى په‌یام)؟ له ڕوانگه‌ى وه‌ڵام دانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه‌وه پرۆسه‌ى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى له خێزان تاوتوێ ده‌كه‌ین ، پێویسته له سه‌رچاوه‌ى په‌یامه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه سیسته‌مى خێزان به تێڕوانینى زۆرێك له توێژه‌ران به كۆنترین و گرینگ‌ترین سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تى داده‌نرێت. توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن مرۆڤ له خێزانه‌وه ده‌ستى به ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى كردووه، خێزان گرینگ‌ترین خانه‌یه كه ده‌توانێت پێداویستیه‌كانى بایۆلۆژى و مرۆیه‌كان دابین ده‌كات بۆیه خێزان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆیى به ناوكى یه‌كه‌مین داده‌نرێت(4).
ده‌كرێت پرۆسه‌ى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى به پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن له قه‌ڵه‌م بدرێت كه له رێگه‌یه‌وه تاكه كه‌س له منداڵیه‌وه كه پشت به وانى دیكه و كه‌سانى ده‌وروبه‌رى ده‌به‌ستێت و به پله‌ى یه‌كه‌م به دواى پڕ كردنه‌وه‌ى پێداویستیه بایۆلۆژیه‌كانى خۆیه‌تى بگۆرێت بۆ تاكه كه‌سێكى پێگه‌یشتوو كه ماناى تاكه كه‌سیه‌تى و سه‌ربه‌خۆى ده‌زانێت . پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى له دیدى (پارسۆنز) دوو ماناى هه‌یه یه‌كه‌میان پێ ى وایه پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و كولتووره‌یه كه له رێگه‌ى خێزانێكى بچوكه‌وه به تاكه كه‌س ده‌به‌خشرێت دووه‌میان پرۆسه‌ى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى پرۆسه‌یه‌كه كه له رێگه‌یه‌وه كه‌سایه‌تى تاكه كه‌س دروست ده‌بێت تا ڕۆڵێكى سه‌ربه‌خۆ له كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ربگرێت(5).
ئه‌ركى سه‌ره‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى خێزان به پرۆسه‌ى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى منداڵه‌وه په‌یوه‌سته، خێزان بریتییه له یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ى منداڵان و یه‌كه‌مین هۆكاره كه ڕه‌فتارى منداڵان به شێوه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تیانه ڕه‌نگڕێژ ده‌كات، دایكان وباوكان له‌م پرۆسه‌یه به‌رپرسن هه‌ل بۆ گه‌شه‌پێدانى كه‌سایه‌تى منداڵه‌كانیان ده‌ڕه‌خسێنن(6). منداڵ كه له دایك ده‌بێت بوونه‌وه‌رێكى بایۆلۆژى ڕووته بێجگه له هه‌ندێ ڕه‌مه‌ك (غه‌ریزه) و ئاماده‌بێشى ئیتر هیچ شتێك ده‌رباره‌ى كۆمه‌ڵ و داب و نه‌ریت و ئاكاره‌كانى نازانێ، به‌ڵام رۆژ له دواى رۆژ له ئه‌نجامى ژیانى له نێو خێزاندا شاره‌زایى و زانیارى له‌باره‌ى كۆمه‌ڵ و زمان و ئایین و داب و نه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تى په‌یدا ده‌كات و وورده وورده له بوونه‌وه‌رێكى بایۆلۆژیه‌وه بۆ بوونه‌وه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌گۆڕێت(7).
له هه‌موو كولتوره‌كاندا خێزان به هۆكارى سه‌ره‌كى پرۆسه‌ى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى منداڵ داده‌نرێت، له قۆناغه‌كانى دواترى ژیانى مرۆڤیش فره هۆكار و كارگه‌لێكى تر‌ى به كۆمه‌ڵایه‌تى بوون ڕۆڵ ده‌بینن(8). پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى ته‌نها ئامانجى فێر كردن و په‌روه‌رده كردنى تاكه كه‌س نیه له سه‌ر ئه‌و داب و نه‌ریته جیاوازانه‌ى به كرده‌یى هه‌ن ، به‌ڵكو به پله‌ى یه‌كه‌م ئامانجى لێكدانى سیسته‌مى به‌هایه له ناخى تاكه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك بتوانن ماناى ڕووداوه‌كان به هه‌ردوو ڵایه‌كه‌وه بنوێنن ، سه‌ڕه‌ڕاى ئه‌و میكانیزمه سایكۆلۆژیانه‌ى كه له خۆ ره‌فتار و شێوازى كه‌سیه‌تى ده‌خه‌نه كار بۆیه ده‌كرێت بلێین پرۆسه‌ى پێگه‌یاندن و به كۆمه‌ڵایه‌تى بوون پرۆسه‌یه‌كى به‌رده‌وامه تا ژیانیش به‌رده‌وام بێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت(9).
پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی پرۆسه‌یه‌كی فێركردنه پشت به گۆڕانكاری یا ده‌ستكاری له ڕه‌فتاردا ده‌به‌ستآ له ئه‌نجامی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌زموون و پراكتیزه‌ی دیاریكراوی تایبه‌تی په‌یوه‌ست به ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ، به‌و هۆیه‌وه‌ش پرۆسه‌ی كارلێك له‌ڕێگه‌ی ده‌ستكاری ڕه‌فتاری كه‌سه‌كه‌وه ده‌بێ، به‌شێوه‌یه‌ك هاوشێوه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بێ تێیدا ده‌ژى.
پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی دوو شێوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه:
1. پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌به‌ستدار: ئه‌م جۆره له‌ڕێگه‌ی خێزان و قوتابخانه‌وه ده‌بێ و منداڵان فێری زمان و نه‌ریتی تازه و ڕه‌فتار و پێوه‌ر و ئاراسته‌كان ده‌بن له‌ڕێگه‌ی خێزانه‌وه (په‌روه‌رده‌ی ناڕه‌سمی)، خێزان كه‌ره‌سته‌یه‌كه كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی مه‌عریفه و توانست و ئاراسته و به‌ها باوه‌كان ده‌بێ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه ده‌گۆڕێ به كه‌ره‌سته‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌یی (ڕه‌سمی) په‌روه‌رده‌یه‌كی مه‌به‌ستدارانه‌یه و كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی ئه‌ندامه‌كانی ده‌كا له ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه ڕێكخراوه‌ی جۆرێكی دیاریكراوی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌پێنن(10).
2. پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی نامه‌به‌ستدار: ئه‌م جۆره‌یان له‌ڕێگه‌ی مزگه‌وت و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و سینه‌ما و شانۆ و ئه‌و شتانه‌وه ده‌بێ، به‌شێوه‌یه‌ك تاكه‌كه‌س فێری توانست و بیروباوه‌ڕ و پێوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاراسته و نه‌ریتی په‌یوه‌ست به خۆشه‌ویستی و ڕق و سه‌ركه‌وتن و شكست و هاوكاری و كاری به‌رپرسیارانه ده‌بێ، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌وه ده‌بێ كه تاكه‌كه‌س له‌ڕێگه‌ی پراكتیزه‌كردنی ئه‌و چاڵاكیانه‌وه به‌ده‌ستیان ده‌هێنێ(11) .
پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێكه له گرنگترین پرۆسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى كۆمه‌ڵگه، بۆیه هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كاندا خاڵى نییه له‌م جۆره پرۆسه‌یه جا له‌هه‌ر ڕاده و ئاستێكی پێشكه‌وتوویدا بێ، به مانا فراوانه‌كه‌ی به‌شدار ده‌بێ له دووباره داڕشتنه‌وه و پێكهێنانی توخمه مرۆییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بتوانآ به‌شێوازێكی پۆزه‌تیڤ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌دی بهێنێ. هه‌روه‌ها ئامرازێكه به‌هۆیه‌وه كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كان ده‌مێننه‌وه، و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه كه‌له‌پوری كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری له نه‌وه‌ی پێشووتره‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌وه تازه‌كان سوود له ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو وه‌رده‌گرن بۆ دروستكردنی ئێستایان و بونیادنانی ئاینده‌یان. ده‌توانین گرنگترین ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بخه‌ینه‌ڕوو:
1. دروستكردنی ڕه‌فتاری مرۆییانه‌ی تاكه‌كه‌س: تاك له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه نه‌بێ ناتوانێ بوونی مرۆیی خۆی به‌ده‌ست بهێنآ، هه‌ر له‌كاتی له‌دایكبوونیه‌وه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی بایۆلۆژی كار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی توانا جه‌سته‌یی و ئه‌قڵیی و زمانه‌وانیه‌كانی خۆی ده‌كا و ڕه‌فتاری مرۆیی خۆی دروست ده‌كا.
2. دروستكردنی ڕه‌فتارى كۆمه‌ڵایه‌تی: زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵناسان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ خاوه‌ن ڕه‌مه‌كێكی سه‌ره‌تایی ئاژه‌ڵییه، به‌ڵام ئه‌م سروشته پاشتر و به‌هۆی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كه به‌درێژایی ژیانی تیایدا ده‌ژى، گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ(12).
هه‌ندآ له توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه گرنگترین ڕۆڵه‌كانی خێزان بریتیه له پێدانی كۆمه‌ڵێك به‌هاى گه‌وره به منداڵه‌كانیان، له‌و به‌هایانه‌ش: به‌های ئایینی و ئه‌خلاقی، وه‌ك به‌هاى خۆشویستنی خواى گه‌وره و به‌هاى ده‌ستپاكی و ڕاستگۆیی، وێڕای به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك هاوكاری و به‌شداری و ڕاستگۆیی و خۆشویستنی ئه‌وانی دیكه و كۆمه‌ڵێك به‌هاى شه‌خسی و سۆزداری، وه‌ك به‌هاى سه‌ربه‌خۆیی و متمانه‌به‌خۆبوون و نه‌رمونیانی و بآفیزی و هتد، به‌هاى نیشتمانی وه‌ك خۆشویستنی وڵات و ئینتیما و شانازیكردن به ناسنامه و ئازادی(13).
ده‌توانین بڵێین پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى پرۆسه‌یه‌كى مرۆیى و كۆمه‌ڵایه‌تیه كه تاك به سروشتى خۆى به شێوه‌یه‌كى (فطرى) پرۆسه‌یه‌كه تیایدا گه‌شه ده‌كات كاتێك له گه‌ڵ كه‌سانى تر تێكه‌ڵ ده‌بێت و له تاقى كردنه‌وه‌كانى ژیاندا قاڵ ده‌بێته‌وه، به ئامانجى ئه‌وه‌ى كه منداڵێكى بجوك كه تواناى تێكه‌ڵاوى نییه ناتوانێت ڕۆڵى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆى ببینێت و ببێته كه‌سێكى چاڵاك و تێكه‌ڵى ده‌ورو به‌رى هه‌موو ئه‌و به‌ها و ئاراستانه كه هه‌یه كه له ده‌وروبه‌ریه‌وه بتوانێ وه‌ر بگرێت وه‌كو كه‌سێكى ته‌ندروست له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ڵس و كه‌وت بكات. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تایى ژیانه‌وه كورت نابێته‌وه به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌ڵ تاكه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له زه‌مه‌ن، له به‌ر ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كه له بێشكه‌وه‌یه تاكو داره بازه (من المهدى الى اللحد) له به‌ر ئه‌وه‌ى خێزان یه‌كه‌مین ژینگه‌یه ئه‌م ئاماده كردنه ده‌گرێته ئه‌ستۆ هه‌ر كه له دایك ده‌بێت ده‌ورى ده‌دات له سه‌ر ڕه‌فتاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕاى دێنێت فێرى زمانى نه‌ته‌وه‌كه‌ی و كه‌له‌پوورى كولتوورى و شارستانیه‌كانى مێژوو و داب و نه‌ریتى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى ده‌كات.
په‌راوێزه‌كان:
1. طاهر حسو ميرزيبارى، دراسات فى المجتمع الكوردى المعاصر، دار بيريز للطباعه والنشر، دهوك، 2008، ص 32.
2. عبدالخالق محمد عفيفى، مصدر السابق، ص 98.
3. د . مه‌نوچێهر موحسنى، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 135.
4. شێرزاد نجار ، التنشئه السياسيه للشباب، گۆڤارى زانكۆ، زانكۆى سه‌لاحه‌دين –هه‌ولێر، چاپخانه‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دين، به بێ ساڵى چاپ، لا 11.
5. محمد بن محمود، سه‌رچاوه‌ى پێشوو لا 28 .
6. سه‌رحه‌د محمد سه‌مين، ڕۆڵى ته‌واوكارى ئه‌ركيه‌تى نێوان خێزان و قوتابخانه له پرۆسه‌ى پێگه‌ياندنى كۆمه‌ڵايه‌تى دا، نامه‌يه‌كه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نى فاكه‌لتى زانستى مرۆڤايه‌تى زانكۆى كۆيه كراوه، 2013، لا 20.
7. كريم شه‌ريف قه‌ره‌چه‌تانى، سايكۆلۆژياى گه‌شه (منداڵ و هه‌رزه‌كار)، چاپخانه‌ى په‌يوه‌ند، سلێمانى، 2009، لا 132.
8. ئه‌نتۆنى گيدنز، كۆمه‌ڵناسى، و: حسن ئه‌حمه‌د مسته‌فا، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 120.
9. محمد بن محمود ،ده‌روونزانى كۆمه‌ڵايه‌تى، سه‌رچاوه‌ى پێشوو لا 31 .
10. رشيد حسين احمد البروارى، اتجاهات طلبه الجامعه نحو عمل المراه السياسى والاجتماعى وعلاقتها بالتنشئه الاسريه ، رساله ماجستير قديمه فى كليه تربيه جامعه صلاح الدين، 2005، ص 45.
11. المصدر نفسه، ص 46.
12. د. مديحه أحمد عباده، المصدر السابق، ، ص ص 52 – 53.
13. د. مسلم فايز ابو حلو، دور الأسره فى تنشئه الاجتماعيه للطفل، رساله ماجستير قديمه فى جامعه القدس– فلسطين ، 2004،ص 6.
===============
(4)
شان به‌شانى خێزان چه‌ند ده‌سته‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى دیكه‌ش به‌شدارى له‌م به كۆمه‌ڵایه‌تى بوونه و قۆڵ كردنه‌وه‌ى ناوه‌رۆكه‌كانى دا ده‌كه‌ن وه‌ك گروپه‌كانى یارى كردن، قوتابخانه، یانه و كۆمه‌ڵه رۆشنبیریه‌كان و كۆمه‌ڵگه. تاك له هه‌موو قۆناغه‌كان كۆمه‌ڵێك شت وه‌رده‌گرێت وه فێریان ده‌بێت كه له‌وه‌وه‌و به‌ر نه‌یان زانیوه وه دركى پێ نه‌كردوون، واته پرۆسه‌ى ئاسان كردنى هه‌ست كردنى منداڵه بۆ كاریگه‌ریه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى ده‌وره‌یان داوه له گه‌ڵ هه‌ست كردن به په‌یوه‌ست بوونه‌كانى به‌رامبه‌ر گروپه‌كه‌یى و هه‌موو ئه‌و داب و نه‌ریت و نۆرمانه‌ى ئه‌م گروپه پیاده‌یان ده‌كات كه یارمه‌تى ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره‌ى له گه‌ڵ ئادابى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ده‌گونجێت ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى كارلێكى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌بێت(1).
گرینگى ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه‌ى كه‌وا په‌یوه‌سته به پرۆسه‌ى دروست بوون و پێكه‌وه‌نانى من (انا- Ego) له لاى منداڵ، چونكه له میانه‌یه‌وه ده‌گاته دروست كردن و پێكه‌وه‌نانى تێڕوانینێك له سه‌ر خودى خۆى وه‌ك كه‌سێك كه ئه‌مه‌ش له میانه‌ى ڕه‌فتارى و هه‌ڵس و كه‌وتى كه‌سانى دیكه‌وه ده‌بێت له گه‌ڵیدا و ئاڕاسته‌كانیان ڕووه و ئه‌وه. هه‌روه‌ها وێنه‌ى خودى كۆمه‌ڵایه‌تى له میانه‌ى فێر بوونى ئه‌م تاكه‌وه به شێوه‌یه‌كى ڕوون پێكه‌وه ده‌نرێت له میانه‌ى ئه‌وه‌وه ئه‌م تاكه فێرى به جێهێنانى ژماره‌یه‌كى جیاواز له ڕۆڵى كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌بێت(2).
پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى له خێزانه‌وه ده‌ست پێده‌كات به یه‌كه‌مین دامه‌زراوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى داده‌نرێت كه منداڵ لێوه‌ى ژیان ده‌ست پێده‌كات، له ئه‌نجامى ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌ورانه‌ى له بواره‌كانى زانست و هۆیه‌كانى ئاڵۆز بوونى ژیان ڕوویانداوه، خێزان تاكه دامه‌زراوى كۆمه‌ڵایه‌تى نیه كه به ته‌نها كاریگه‌رى له سه‌ر پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌بێت به‌ڵكو دامه‌زراوه‌ى تر هه‌ن كاریگه‌رن به سه‌ریانه‌وه.
به مانا ورده زانستیه‌كه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتیه له پێدانی توانست و به‌ها و پێوه‌ر و نموونه و ئاكار و ڕه‌فتارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه به تاكه‌كه‌س، یا ئه‌و شێوازه‌یه كه له‌ڕێگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵگه ئه‌زموون و زانیاری و بیروباوه‌ڕ و حوكمه به‌هاییه‌كانی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه خێزان. یاخود پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتیه له هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵڵای دایك و باوك و په‌روه‌رده‌كار و مامۆستایان كه كۆمه‌ڵگه‌ی لۆكاڵی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێ ڕۆڵ و كه‌سایه‌تی ئه‌و تاكه‌كه‌سانه بونیاد بنێن كه به پرۆسه‌ی پێگه‌یاندندا تێپه‌ڕ ده‌بن(3).
به‌مانایه‌كی دیكه پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتیه له چه‌مكی پێگه‌یاندنی سیاسیی. له‌سۆنگه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه پێگه‌یاندنی سیاسیی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌یه به‌هۆیه‌وه تاكه‌كه‌س ئاشنای سیسته‌می سیاسیی ده‌بێ و كاریگه‌ری به‌سه‌ر هۆشیاری سیاسیی و كاردانه‌وه‌كانی له‌هه‌مبه‌ر دیارده سیاسییه‌كاندا ده‌بێ. پێگه‌یاندنی سیاسییش وه‌ك پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ڕێگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك به‌ها و پێوه‌ری سیاسیی نێو ویژدانی كۆمه‌ڵگه ده‌به‌خشآ به تاكه‌كه‌س، كه كۆمه‌ڵگه بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامیه‌تی خۆی به‌تێپه‌ڕینی كات پێویستی به‌و به‌ها و پێوه‌ره سیاسییانه هه‌یه.
به واتایه‌كى تر پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كێكه له لایه‌نه‌كانی توێژینه‌وه‌ى پێگه‌یاندنی سیاسیی، به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتاری سیاسییانه‌ی تاكه‌كان یه‌كێكه له ئه‌نجامه‌كانی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له‌ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵكی فێری ئه‌وه ده‌بن چۆن جیهانی سیاسیی خۆیان بونیاد بنێن و چۆن هه‌ڵی بژێرن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن هه‌بێ له‌نێو بونیاد و چوارچێوه كۆمه‌ڵایه‌تیه باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه كه هاوشانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیه، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ئاڕاسته كۆمه‌ڵایه‌تیه تازه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌بێ و له ئاكام ئه‌نجامی سیاسیی به‌سه‌ره‌وه كه‌ڵه‌كه ده‌بێ و كارده‌كاته سه‌ر سیسته‌می سیاسیی باو(4).
2- پێگه‌یاندنی سیاسی: (التنشئه السیاسیه) Political Socialization
دید و ئاراسته‌كان له خستنه‌ڕووی پێناسه‌یه‌كی گشتی و هه‌مه‌لایه‌ن له‌مه‌ڕ پێگه‌یاندنی سیاسیی زۆر و هه‌مه‌جۆرن، هیربرت هایمان پێی وایه: “پێگه‌یاندنی سیاسیی پرۆسه‌یه‌كه له‌ڕێگه‌ی ده‌زگا جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه تاكه‌كان فێری پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كا، و ڕۆڵى ده‌بێ له زیادكردنی تواناى تاكه‌كان له‌وه‌ی له‌ڕووی ڕه‌فتاریه‌وه پێكه‌وه بژین”(5).
چه‌مكی پێگه‌یاندنی سیاسیی یه‌كێكه له چه‌مكه سه‌ره‌كیه‌كانی ناو توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی هاوچه‌رخ، گه‌رچى مانای ئه‌م چه‌مكه هه‌ر له كۆنه‌وه له فیكری كۆمه‌ڵایه‌تیدا باسكراوه. (ئه‌فڵاتون) له كتێبی(كۆمار)دا پێی وایه په‌روه‌رده‌كردن یه‌كێكه له گرنگترین كۆڵه‌گه‌كانی ده‌وڵه‌تی نموونه‌یی، دوایین كتێبی خۆیشی (سیاسه‌ت) ته‌رخان كردووه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن و باسى ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌ركی فه‌رمانڕه‌وایه گرنگیه‌كی زۆر به مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن بدات، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئه‌م لایه‌نه فه‌رامۆش بكات ئه‌وه زیانی له سیاسه‌ته‌كانی خۆی داوه. بۆیه پێگه‌یاندن گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه بۆ تاكه‌كه‌س و كۆمه‌ڵگه و پێگه‌یاندنی سیاسیی و بونیادنانی كه‌سایه‌تی سیاسییانه‌ی تاكه‌كه‌س بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی به‌شداریكردن له خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی ڕۆڵی خۆی بگێڕێ(6).
چه‌مكی پێگه‌یاندن به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماژه‌یه به‌و شێوازه‌ی به‌هۆیه‌وه منداڵان فێری به‌ها و ئاراسته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كانیان ده‌بن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ له كاتی پێگه‌یشتنیاندا ڕۆڵى خۆیان بگێڕن و له‌ڕێگه‌ی پێگه‌یاندنیشه‌وه بونیاده‌م له‌قاڵب ده‌درآ و دروست ده‌كرآ و پێوه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی پێده‌درآ، هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه تاك له‌گه‌ڵا ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یدا خۆی ده‌گونجێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامێكی دانپیانراو و هاوكاری كه‌سانی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه بكات(7).
پێگه‌یاندنی سیاسیی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه كه تاكه‌كه‌س له‌ڕێگه‌یه‌وه زانیاری و ڕاستی و به‌ها و نموونه‌ی سیاسیی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێ و هه‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه هه‌ڵوێست و ئاراسته‌ی فیكری و ئایدیۆلۆژی خۆی دروست ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی كار بكاته سه‌ر ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌ی و هه‌روه‌ها ڕاده‌ی پێگه‌یشتوویی و كارایی سیاسیی له كۆمه‌ڵگه‌دا دیاری ده‌كا(8).
پرۆفیسۆر (دینكن میشیل) پێی وایه پێگه‌یاندن پڕۆسه‌یه‌كه له‌ڕێگه‌یه‌وه تاك فێری به‌ها و پێوه‌ر و چه‌مكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌كرێ تیایدا ده‌ژى، به‌شێوه‌یه‌ك ڕاده‌هێنرێ له به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك ڕۆڵا كه شێوازی ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌ی دیاری ده‌كا(9)، به‌ڵام (كمال المنوفی) پێی وایه پێگه‌یاندنی سیاسیی بریتیه له به‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنی كولتووری سیاسیی دیاریكراو، هه‌روه‌ها پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه تاكه‌كه‌س به‌درێژایی ژیانی به‌ڕاده‌ی جیاواز ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی وه‌ك خێزان و قوتابخانه و گرووپی هاوڕێیان و پارتی سیاسیی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌ئه‌ستۆی ده‌گرن(10).
پێگه‌یاندنی سیاسیی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام و دووباره‌یه، له‌ڕێگه‌یه‌وه تاكه‌كه‌س ئاراسته سیاسییه‌كان (Political Orientations) و مه‌عریفه‌ی سیاسیی و نموونه‌ی ڕه‌فتاری سیاسیی وه‌رده‌گرێ، كه په‌یوه‌سته به ژینگه‌ی سیاسییه‌كه‌یه‌وه. هه‌ر له ڕێگه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسییه‌وه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و كولتورێكی سیاسیی و دروستكردنی دیدی خۆیان له‌مه‌ر سیسته‌مێكی سیاسییه‌وه ڕاده‌كێشن، هه‌روه‌ك كه‌شوهه‌وای سیاسیی باو له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ڕۆڵی خۆی هه‌یه به‌سه‌ر منداڵ و گه‌وره‌كانیشه‌وه پێكه‌وه، پێگه‌یاندنی مه‌عریفی ماناى ڕاده‌ی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری تایبه‌ته به بونیادی سه‌ره‌كی و ڕێسای سیاسیی، بۆ نموونه پێویسته هاوڵاتیان بزانن سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت بۆ كێییه؟ یا په‌رله‌مان چییه؟ یا حیزب چییه؟، زۆرێك له توێژه‌ران كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری سیاسیی په‌یوه‌ندیه‌كی توندوتۆڵی به پێگه‌یاندنی سیاسییه‌وه هه‌یه(11).
گه‌رچى توێژینه‌وه‌ى زۆر هه‌ن باسى پێگه‌یاندنی سیاسیان كردووه، به‌ڵام هێشتا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویستی به‌هه‌وڵى چڕوپڕی توێژه‌ران هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتوو و تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانی گرتۆته‌وه، كه پێویستی به‌وه‌یه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گۆڕانه و كاریگه‌رییه‌كانی بكرێ به‌سه‌ر كێشه سیاسیی و شه‌خسییه‌كانه‌وه(12)، به‌ڵام (ریچارد فاكن) به‌وه پێناسه‌ى ده‌كات كه بریتى یه له كردارى پته‌و كردنى زانیارى و به‌هاهه‌ڵسوكه‌وته سیاسیه‌كان له‌وه‌ى ئایا فه‌رمیه یان نافه‌رمیه، به شێوه‌یه‌كى پڵان بۆ دارێژراوه یان پڵان بۆ فه‌راهه‌م كردن بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى كۆمه‌ڵگه پێویستى پێیانه(13).
ده‌توانینن ڕه‌گه‌زه‌كانى چه‌مكى پێگه‌یاندنى سیاسى له‌مانه‌ى خواره‌وه‌دا كۆ بكه‌ینه‌وه:
1-پێگه‌یاندنى سیاسى بریتى یه له كردارى فێر كردنى به‌ها و تێڕوانینى سیاسى و به‌ها و تێڕوانینى كۆمه‌ڵایه‌تى كه ئاماژه‌ى سیاسى هه‌بێت.
2-پێگه‌یاندنى سیاسى كردارێكه به‌رده‌وامه كه تاك له منداڵیه‌وه تا پیرى دووچارى ده‌بێت.
3-پێگه‌یاندنى سیاسى سێ ڕۆڵى سه‌ره‌كى ده‌گێرێت له گواستنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى سیاسى له نێوان نه‌وه‌كان و له فه‌راهه‌م كردنى كولتوورى سیاسى و پاشان گۆرینى كولتوورى سیاسى(14).
ناكرآ پێگه‌یاندنی سیاسیی به‌شێوه‌یه‌كی حه‌تمی و له‌خۆوه‌كی به‌ئه‌نجام بگا، چونكه پێویستی به كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵا یا كه‌ره‌سته هه‌یه كه بكرێ له‌ڕێگه‌یانه‌وه دید و بیروباوه‌ڕ و پراكتیزه‌ی سیاسیی لاى تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه بچێنرآ و گه‌شه‌ی پێبدرێ. ئه‌و كه‌ناڵانه یا كه‌ڕه‌ستانه به‌رپرسن له گه‌یاندنی زانیاری و ڕاستی و بیڕوباوه‌ڕی سیاسیی به‌هاووڵاتیان و چه‌سپاندنی له ده‌روونیاندا. به‌شێوه‌یه‌ك ببێته به‌شێك له كه‌سایه‌تیان و سیسته‌می فیكری و بیروباوه‌ڕیان، ئه‌و كه‌ناڵانه‌ش له‌شێوازه‌كانیاندا ڕێكخراو و ده‌زگاى كولتووری و په‌روه‌رده‌یین، گه‌رچی له مه‌به‌ست و یاسا و ئه‌رك و پێكهاته‌كانی له‌یه‌كتره‌وه جیاوازن، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كانی پێگه‌یاندنی سیاسیی به‌هه‌موو جۆره جیاوازه‌كانییه‌وه ته‌نها به‌رپرسیاره‌تی فێركردن و په‌روه‌رده‌كردن و ڕۆشنبیركردن و بارهێنانی سیاسیی هاووڵاتیان ناگرته ئه‌ستۆ، به‌ڵكو ئه‌ركی پۆلینكردن و دیاریكردنی بیروباوه‌ڕ و به‌ها و هه‌ڵوێست و پراكتیزه‌ی سیاسییش ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ(15).
په‌راوێزه‌كان:
1. د. احسان محمد حسن، ئينسكلۆپيدياى كۆمه‌ڵناسى، و: دانا مه‌لا حسن چاپى يه‌كه‌م، ده‌زگاى چاپ و په‌خشى سه‌رده‌م، سلێمانى، 2012، لا 83.
2. سه‌رحه‌د محمد سه‌مين، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 21.
3. د. احسان محمد حسن، علم الاجتماع العائله، دار وائل للنشر، طبعه الاولى، عمان، 2005، ص 284.
4. د. مديحه أحمد عباده، المصدر السابق، ، ص 83.
5. د. غازى فيصل، التنميه الساسيه فى بلدان العالم الثالث، مديريه دار الكتب للطباعه والنشر ، بغداد، 1993، ص 158.
6. د. امل خلف، التنشئه السياسيه للطفل قبل المدرسه، دار العالم الكتب للنشر، القاهره، 2006، ص 19.
7. د. طارق محمد عبدالوهاب، سيكولوجيه المشاركه الساسيه، دار غريب للطباعه والنشر، القاهره، 2000، ص 56.
8. Dawson R. and Prewist، K. Political Socialization، Bos-ton،1969،pp. 14-18.
9. دينكن ميشل، معجم علم الاجتماع، ترجمه: احسان محمد حسن، دار الرشيد للنشر، بغداد، 1980. ص 328.
10. د. امل خلف، مصدر السابق، ص 22.
11. المصدر نفسه، ص 23.
12. د. طارق محمد عبدالوهاب، مصدر السابق ص 57.
13. Richard R. Fagan، Transformation of Political Culture in Cuba، Stand University Press، California،1969، P. 2
14. شێرزاد ئازاد سوڵتان، كاريگه‌رى هۆكاره كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان له سه‌ر ڕه‌فتارى سياسى، نامه‌يه‌كه پێشكه‌ش به كۆليژى ئه‌ده‌بيات زانكۆى سه‌لاحه‌دين كراوه ، 2010، لا 13.
15. د. احسان محمد حسن، مصدر سابق، ص 228