ئەمشەو خەڵكی بەغدا گوێبیستی دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز بوون لە رۆژهەڵاتی شارەكە، وەك لە تۆماریكی ڤیدیۆیی بڵاو كرایەوە، ئۆتۆمبێلێك لە نزیك چەند دوكانێك لە ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغدا ئاگری گرتووە و ژمارەیەك كەسی تیادا بووە.

سەرچاوە تەناهییەكان باسی ئەوە دەكەن ئەو ئۆتۆمبێلە كە سێ كەسی تیادا بووە، بە چەند مووشەكێك لەلایەن درۆنێكەوە كراوەتە ئامانج و سووتێنراوە، هەندێك سەرچاوەش باسی ئەوە دەكەن ئەو كەسانە ئەندامی میلیشیاكانن، بەتایبەتی لە كەتیبەكانی حزبوڵا، شایەتحاڵەكان باسی ئەوە دەكەن كە ئەو ئۆتۆمبێلە بە مووشەكی درۆن كراوەتە ئامانج .

لای خۆیەوە حزبوڵای عێراقی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، دوو سەرکردەیان لە ناوچەی مەشتەل کوژران.