نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە گوتارێکیدا لە ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا رایگەیاند، پێویستە بودجە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک گوتارێکی پێشکێش کرد.

پلاسخارت گوتی، “گرفتە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن، راستە گرفتی تەکنیکی هەن، بەڵام ئەمە ئەو راستییە ناگۆڕێت کە بەهۆی ئەو گرفتانەوە خەڵکی رۆژانە رووبەڕووی زەحمەتی دەبنەوە”.

لەبارەی بودجەوە ئاماژەی بەوە کرد، “بڕیاری ئەم دواییەی حکومەتی ناوەندیی بۆ ناردنی شایستەیەکی دارایی بۆ مانگی کانوونی دووەم هەنگاوێکی باشە، بەڵام بۆ ئەوەی سەقامگیری بێتە ئاراوە، پێویستە هەرێمی کوردستان بودجەی بۆ بنێردرێت تاوەکو مووچەی مانگانەی فەرمانبەرەکانی بدات”.