وەزارەتی كارەبایهەرێم وردەكاریی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا ئاشکرا دەكات و دەڵێت: “250 مێگاوات بەرهەمی كارەبا زیاد دەبێت.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئێستا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ ناوچە گەرمەكان هەشت بۆ نۆ كاتژمێرە، بەڵام بۆ ناوچە ساردەكان حەوت بۆ هەشت كاتژمێر كارەبا دەدرێت، بەپێی بارودۆخی بەرهەم و خواستەكە، پێدانی كارەبا زیاد و كەم دەكات.
ئاماژەى بەوەشکرد، بەرهەمی كارەبامان باشە، لەنێوان سێ هەزار و 500 بۆ چوار هەزار مێگاواتە، بەڵام كێشە ئەوەیە، خواست زۆرە و دەگاتە حەوت هەزار مێگاوات.
وتیشى، ئێستا بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما و هاتنی شەپۆلی سەرماوسۆڵە، خواست لەسەر كارەبا زۆر زیادی كردووە، گوتیشی: وەزارەتی كارەبا هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ، بۆ ئەوەی زۆرترین كارەبا بە هاووڵاتییان بدات.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبا باسى لەوەشکرد، لە مانگی چواری ئەمساڵ 250 مێگاوات كارەبا، لە كۆمباین سایكڵی بازیان زیاد دەبێت، كە وزەیەكە پێویستی بە سووتەمەنی نییە، ئەوەش كاریگەریی لەسەر زیادكردنی كارەبای نیشتمانی دەبێت.
ئومێد ئەحمەد جەختی کردەوە، لە هەر وێستگەیەک توانای زیاتری بەرهەمهێنانی کارەبا هەبێت، ئەوا دەیخەنەوە نێو تۆڕی نیشتمانی.