ســەلام عەبدوڵڵا
له رۆژی (1) شوباتی ساڵی 2004 كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌وساڵه بوو، تیرۆریستان هاوكات، دوو هێرشیان به‌جیا بۆ سه‌ر لقی (2)ی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی (3)ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له هه‌ولێری پایته‌خت كرد، كه بووه هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوون ده‌یان كادر‌و سه‌ركرده‌ی هه‌ردوولا و ده‌یان هاووڵاتی كه ئه‌و سه‌ر له‌به‌یانییه بۆ پیرۆزبایی جه‌ژن هاتبوونه نێو باره‌گاكانیان.
ئه‌م كرده‌وه خۆكوژییه بووه هۆی شه‌هیدبوونی (101) له به‌رپرسانی حزبی و هاووڵاتییانی توێژه جیاجیاكانی نێو شاری هه‌ولێرو ده‌ورووبه‌ری و سه‌دانی برینداریشی لێكه‌وته‌وه، له ڕاستیدا، ئه‌زموونی ئه‌م جۆره كاره‌ساته جه‌رگبڕانه گه‌ر ته‌نیا ڕاستییه‌كمان بۆ بسه‌لمێنێت، هه‌ر ئه‌وه‌یه كه دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان و تیرۆریستانی جۆراوجۆریان، له سێبه‌ری هه‌ر گرووپ و ناو و تاقمێكدا بن،كه ئه‌وان سه‌راپای گه‌له‌كه‌مان به جیاوازی پارت و رێكخراو و گرووپ و مه‌زهه‌ب و ئاینیشه‌وه به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موومان ده‌كه‌نه ئامانج و گه‌له‌كه‌مان به دوژمنی خۆیان ده‌زانن و به هه‌موو میتۆدێك هه‌وڵی له‌ناوبردن و قڕكردنی ده‌ده‌ن و تاكه ئامانج لای ئه‌وان لێدانه له ئه‌زموون و قه‌واره‌كه‌مان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆیان بڕه‌خسێت، جا به تیرۆری خۆكوژی بێت یان به ڕاكێت و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان یان به ده‌م چه‌وركردنی بێ هه‌ست و بێ ویژدانان یان به چه‌واشه‌و ئاژاوه‌گێڕی له‌نێومان.
ئه‌وانه له هیچ شێوازێكی قێزه‌ون بۆ سڕینه‌وه‌و و له‌باربردنی ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌ست ناپارێزن، ئه‌وه‌تا ده‌بینن دوژمنان جیاوازی ته‌نانه‌ت له كۆرپه‌ی سه‌ربێشكه‌ش ناكه‌نه‌وه له هه‌ر تاوانێك به‌رامبه‌رمان، دووباره ده‌ڵێین، بێ جیاوازی، ناپرنگێنه‌وه، بۆیه ئیدی گه‌له قوربانیده‌ره‌كه‌مان له هه‌ر ئاست و پێگه‌یه‌ك دابن داوامان لێده‌كه‌ن و به ئاشكرا به هه‌مووان ده‌ڵێن، به‌سه په‌رته‌وازه‌یی، به‌سه دژایه‌تی یه‌كدی و مادام دوژمن به یه‌ك چاو سه‌یرمان ده‌كات، بۆیه ده‌بێ ئێمه‌ش به‌یه‌ك چاو و به یه‌كگرتوویی به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه. ده‌نا مێژوو ره‌حم به كه‌سمان ناكات، خوێنی شه‌هیدان له ئه‌ستۆی هه‌موومانه.