خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- لەدرێژەی ناڕەزایەتییە بەرفراوانی چین و توێژە کانی کوردستان لەناو خۆ و دەرەوەی کوردستان ،خەڵکی شاری سلێمانی بەدەنگێکی بڵند بەڕای گشتی دەڵێن نەخێر بۆ دەست درێژی وهێرشی درۆنی بۆ سەرخاکی هەرێمی کوردستان و کوشتنی هاوڵاتی سڤیل و ژن و منداڵ، هەمووان بەیەکەوە ئەو دەستدرێژیانە ڕەت دەکەنەوە، لەو بارەیەوە شێخ ستار عەواڵانی بەرپرسی لقی ٢١پارتی دیموکراتی کوردستان بەخەباتی گوت: ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چین و توێژە جیا جیاکانی کوردستان لەشاری سلێمانی خۆپشاندانی جەماوەری ئەنجام دەدەن، دژی دەست درێژی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، ئێمەش وەک پارتی دیموکراتی کوردستان، پشتیوانیان و داواکارین لەسەرجەم چین و توێژەکان و هاوڵاتیانی بەشەرەفی پارێزگای سڵێمانی و شارو شارۆچکەو گوندەکانی دەوروبەری سلێمانی کە هەمووان بەیکەوە بێنە سەر شەقام و بەیەک دەنگ و یەک دەست بڵێن نابۆ کوشتنی ژن و منداڵی بێتاوان.