ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی 1ی 2024، جارێكی تر دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ 4ی مانگی داهاتوو دوا خرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیار بوو دادگای فیدراڵی لە دانیشتنی ئەمڕۆدا بڕیار لەبارەی ئەو سکاڵایانە بدات، کە لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراون.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌شت جاره دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵاكانی تایبه‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دوا ده‌خات.
سکاڵاکە لە دژی پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە کە تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرە بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.
سكاڵاكان لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى تۆمار کراون.