گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەو 618 ملیار دینارەی حکوومەتی فیدڕاڵی بڕیاری ناردنی داوە، سولفەیە و قەرز نییە. گوتیشی: “ئێمە چاوەڕێی ناردنی پارەکەین، پێشینەی کاری حکوومەتیش دابەشکردنی مووچەیە.”

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕايگەیاند: “ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا 618 ملیار دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێ، ئەوەی بڕیاری لێدراوە، قەرز نییە و سولفەیه و کاتییه.”

ئاماژەی بەوەش دا: “تاوەکوو یاسای بودجەی 2024 هەموار دەکرێتەوە، بڕیارە ئەو بڕە پارە بنێردرێت، ئەوەی دەنێردرێ 300 ملیار کورتهێنانی دەبێ بۆ مووچە.”