جارێكی تر گوندێكی سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردوومان كرا و هێشتا زیانه‌كانی ئه‌و بۆردوومانه‌ نه‌زاندراوه‌.

 (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی 1ی 2024)، گوندی چنارتووی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردوومان كرا، هه‌مان‌ گوند 28ی مانگی ڕابردووش بۆردوومان كرا.

بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ 27ی مانگی ڕابردوو، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی توركیاوه‌ گوندی توتەقەڵی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر بۆردوومان كرا، پێشووتریش بەهۆی جموجۆڵی چەکدارانی پەکەکەوە، ئەو گوندە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کراوه‌ و چەند چەکدارێکی پەکەکە لە بۆردوومانه‌كاندا کوژران.