روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو هێزەکانی هاوپەیمانان لە رێگەی مووشەکی زەمین و فڕۆکەی جەنگییەوە چەند بنکە و پێگەیەکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیان لە دێرەزوور  و سنووری سووریا – عێراق بۆردومان کردووە.

تائێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی زیانی هێرشەکانی شەوی رابردووی بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان رانەگەیەندووە.

لەلایەکی دیکەوە بڵاوکرایەوە، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئەلبوکەمال 23 چەکداری سەر بە ئێران کوژراون، کە پێنجیان بەرەگەز سووری و 18 یان لوبنانی و ئەوانەی دیکەش عێراقی و ئێرانین.