لە چەند هێرشێكی ئاسمانیی ئەمریكا بۆ سەر گرووپە چەكدارەكانی سنووری عێراق و سووریا، 20 كەس كوژران و بریندار بوون.
لە شەوی ڕابردووەوە، له ئاكامی چهند هێرشێكی ئاسمانیی هێزهكانی ئهمریكا بۆ سهر گرووپه چهكدارهكان له سنووری نێوان عێراق و سووریا، 20 چهكدار كوژران و بریندار بوون، لەمبارەیەوە روانگهی سووری ئاماژهی بهوه داوه، له هێرشهكانی ئهمریكادا، بۆ سەر بنكه و كۆگای چهكی گرووپه چهكدارهكان له شاری ئهلبوكهمال و دهوروربهری بووه، كە دەكەوێتە سنووری نێوان عێراق و سووریا.
ئەم هێرشە ئاسمانییانەی ئەمریكا لەکاتێکدایە، لە سەرەتای جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و سووریا زیاتر لە 100 جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا.
پێشتر ئەمریکا چەند جارێک هۆشداری داوە، كە وەڵامی توندیان بۆ هەر هێرشێک دەبێت، کە دەکرێتە سەر هێزەکانیان.
لە 26/12/2023، لە وەڵامی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە هەولێر، هێزەکانی ئەمریکا هێرشی كردە چەند بنکەیەکی حزبوڵڵای عێراقی، لە ئەنجامدا چەکدارێک کوژرا و 18 کەسی دیکەش بریندار بوون.