کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی راگەیاند و کورد لە ئەنجوومەنەکە حەوت کورسی بەدەستهێناوە و لەسەر ئاستی پێکهاتەکانیش کورد دەنگی زۆرینەی بەدەستهێناوە.
رۆژی پێنجشەممە (28ـی کانوونی یەکەمی 2023) کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، 559 هەزار و 221 دەنگی دروست لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەبووە کە کۆی گشتی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنەکە لە 16 کورسی پێکهاتووە (11 کورسی بۆ پیاو، 4 کورسی کۆتای ئافرەتان و یەک کورسی کۆتای پێکهاتەی کریستیان).
بەگوێرەی ئەنجامی لایەنەکان، هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە بە کۆی دەنگی 157 هەزار و 649 دەنگ و بووەتە خاوەنی پێنج کورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە کاندیدە دەرچووەکانی بریتین لە (نەشئەت شاهوێز خورشید، رێبوار تەها مستەفا، ئەحمەد فاتح مستەفا و هوشیار هجران نەجمەددین).
هەروەها لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، 52 هەزار و 278 دەنگی بەدەستهێناو و دوو کورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگا بردووەتە کە کاندیدە دەرچووەکانی بریتین لە (حەسەن مەجید رەشید و شۆخان حەسیب حوسێن).
ژمارەی کورسی و دەنگی لایەنەکان لە کەرکووک
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
157,649 دەنگ
5 کورسی
هاوپەیمانیی عەرەبی:
102,558 دەنگ
سێ کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان:
52,278 دەنگ
دوو کورسی
بەرەی تورکمانی:
75,169 دەنگ
دوو کورسی
عروبە:
49,919 دەنگ
1 کورسی
قیادە:
61,612 دەنگ
دوو کورسی
ژمارەی کورسی و دەنگی لایەنەکان لە نەینەوا
نەینەوا لیئەهلیها:
148,769 دەنگ
پێنج کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان:
141,052 دەنگ
چوار کورسی
ئەهلی نەینەوا (یەکێتی تێدایە):
50,606 دەنگ
دوو کورسی
تەقەدووم:
74,188 دەنگ
دوو کورسی
سیادە:
75,074 دەنگ
دوو کورسی
حەدبا:
61,662 دەنگ
دوو کورسی
عەقدی وەتەنی:
87,391 دەنگ
سێ کورسی
هەویە وەتەنی:
54,791 دەنگ
دوو کورسی
وەتەنی لیتەجدید:
43,657 دەنگ
یەک کورسی
حەسم:
61,662
دوو کورسی
عەزم:
46,648 دەنگ
یەک کورسی