گوندێكی دیكهی سنووری قهزای چهمچهماڵ بۆردوومان کرا و بهرپرسێكی حكوومی زانیاری دهخاته ڕوو.
لهم بارهیهوه، هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحییەی ئاغجەلەر له لێدوانێكدا رایگەیاند: “کاتژمێر 2ی پاشنیوهڕۆی ئەمڕۆ پێنجشهممه 28ی 12ی 2023، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، گوندی چنارتوو سەر بە ناحییەی ئاغجەلەر بۆردوومان کرا”.
سەبارەت بە زیانەکانی، بەڕێوەبەری ناحییەی ئاغجەلەر دەڵێت: “تائێستا فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە، زیانەکان تائێستا نازانرێت، لەبەر مەترسی فڕۆکە ناتوانڕی نزیکی شوێنی رووداوەکە ببنهوه”.
ڕاشیگهیاند، لە ساڵی ٢٠٢١هوه تائێستا چەندین جار سنوورەکەیان بۆردوومان کراوە كه جگه له زیانی مادی قوربانیشی لێ كهوتهوهتهوه.
بۆردوومانهكهی ئهمڕۆ له كاتێكدایه كه دوێنێ، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی توركیاوه گوندی توتەقەڵی سەر بەناحییەی ئاغجەلەری بۆردوومان كرد، پێشووتریش بەهۆی جموجۆڵی چەکدارنی پەکەکەوە، ئەو گوندە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کراوه و چەند چەکدارێکی پەکەکە لە بۆردوومانهكاندا کوژران.