له‌ناو بازاڕێكی میلیی شاری كه‌ركووك، چه‌كدارێكی نه‌ناس ته‌قه له پۆلیسێك ده‌كا و ده‌یكوژێ به‌هۆی ته‌قه‌كانه‌وه سێ كه‌سی سڤیلیش بریندار بوون. تا ئێسته هیچ كه‌سێك به‌هۆی رووداوه‌كه نه‌گیراوه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیش ده‌ڵێ، رووداوه‌كه تاوانكاری بووه نه‌ك كرده‌ی تیرۆریستی.
پێگه‌ی “شه‌فه‌ق نیوز” ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی شاهیده‌كانی رووداوه‌كه بۆ پێگه‌كه قسه‌یان كردووه، له ناو بازاڕی “سه‌رپرده‌كه كه‌سێك ته‌قه‌ی له پۆلیسێك به پله‌ی “مفه‌وز” كردووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه، هاوكات سێ كه‌سی سڤیلیش به‌هۆی ته‌قه‌كانه‌وه بریندار بوون.
تا ئێسته هیچ كه‌سێك به‌هۆكاری كوشتنه‌كه نه‌گیراوه و وه‌ك سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه گوتی، پۆلیس لیكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كات.