خەبات:سولین سلێمان:- بەکارهێنانی هۆرمۆن لەلایەن یاریزانانی لەشجوانیەوە لە ئێستادا بۆتە شتێکی باو بۆ گەورەکردن و زوو گەشەکردنی ماسولکەکان، بەڵام پسپۆران و راهێنەران هۆشداری ئەوە دەدەن کە ئەگەر یاریزانی لەشجوانی هۆرمۆنی بەکارهێنا باشترە لەلایەن کەسانی پسپۆر و شارەزا بەکاربهێنرێت چونکە زیانی زۆرە بگرە دوچاری گیان لەدەستدانیش دەبێتەوە، لەم دیمانەیەدا کاپتن سیزار یوسف راهێنەری لەشجوانی دەربارەی هۆرمۆن و زیانەکانی دەڵێت” لە بەکارهێنانی هۆرمۆندا پێویستە پێش ئەوەی بەکاربهێرێت بزانرێت کە ئەو کەسەی کۆرسی هۆرمۆنی دەوێت هیچ جۆرە نەخۆشیەکی هەیە یاخود تەمەنی گونجاوە یانیش کاری ئەو کەسە دەگونجێت لەگەڵ بەکارهێنانی هۆرمۆن، ئەوەشی خستەروو کە چەند خاڵێک هەیە بۆ ئەوەی بچێتە ناو سایکڵ ئەوانیش (خورادن و خەوی تەواو، تەواوکەری خۆراک بەکاربهێنێت، هۆرمۆنی ستیروید خۆی کێشەی نەبێت) لەگەڵ ئەوەش پێویستە بزانرێت کە کەسەکە ئامانجی لە بەکارهێنانی هۆرمۆن چییە و هەروەها لە بەکارهێنانی هۆرمۆنی ستیرۆید باس بکەین ئەویش دوای ئەوەی لەشی ئەم یاریزانە کە ستیرۆیدەکانی لەشی کار ناکات ببتایدی بۆ بەکاردەهێنرێت.
ئەو راهێنەرە باسی زیانەکانی بەکارهێنانی هۆرمۆنی کرد لەلایەن یاریزانانی لەشجوانی بەو شێوەیە، گوتی”تێکدانی مەزاج و هەڵوەرینی قژ و تێکچونی گەدە و تێکدانی سیستەمی هۆرمۆنی لەش و ژانی جومگەکان و دروستبونی گۆی مەمک لە پیاواندا بە هۆی بەرزبونەوەو و گۆرانی ستیرۆیدی زیاد بۆ ئیسترۆجین دوا خاڵیش دروست بوونی کێشەی جەرگ و هەڵاوسانە.