میدیای فەرمیی ئێران کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی لە سووریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کاژێرێک لەمەوبەر بەهۆی هێرشی ئیسڕائیل بۆ ناوچەی زەینەبیەی دیمەشق کوژراوە.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی جیهانی بڵاویانكرده‌وه، له رێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانی‌دا، سوپای ئیسرائیل ره‌زا موسه‌وی سه‌ركرده‌ی باڵای سوپای پاسداران له سووریا به ئامانج گرت.
ئاژانسی ته‌سنیمی نزیك له سوپای پاسداران، پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ی كرده‌وه و رایگه‌یاند، گه‌وره راوێژكارێكی سه‌ربازی سوپای پاسداران له میانه‌ی هێرشێكی سوپای ئیسرائیل‌دا كوژرا.
ره‌زا موسه‌وی وه‌ك نوێنه‌ری فه‌یله‌قی قودس له سووریا ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه نیشته‌جێیه و پاره‌و چه‌ك بۆ سوپای پاسداران ده‌گوازێته‌وه.