بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تبار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 100 كیلۆ جه‌بی كپتاگۆنی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25/12/2023، بەڕێوەبەرايەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتیی مادە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر دەستگیر بکرێ.
سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش: هەروەها لەئەنجامی لێکۆڵینەوە و گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی مادە هۆشبەرەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانرا لە پارێزگای (ذی قار) دوو بازرگانی تر و بڕی (100 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری کەپتاگۆن) دەستی بەسەردا بگیرێ