وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشكرای دەكات، هەموو رێکارەکانی هێنانی ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتە تەواو کراون، کە عێراق بڕیاری داوە بۆ پارێزگاکانی کوردستان بینێرێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 24/12/2023 بڵاو كراوەتەوە، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کردووە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری پارێزگاری دهۆک و نوێنەری پارێزگاری هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ و نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

ئاماژە بەوە كراوە، كە: “لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوو تەوەرەی سەرەکیی تایبەت بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەشکردنی رێژەی کارەبای پارێزگاکان کرا و میکانیزمی گونجاو بۆ خێرا دابەشکردنی ئەو نەوتەی بڕیارە لە عێراقەوە بێت كرا، کە لەلایەن عێراقەوە زۆر دوا خراوە و بڕەکەیشی کەمە، لەکاتێکدا تاوەكوو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن خێزان لە نەوتەکەی هەرێمی كوردستان سوودمەند بوونە، كە دەکاتە رێژەی زیاتر لە 85٪ی خێزانەکانی هەرێمی كوردستان.”

ئەوەش ئاشكرا كراوە، كە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو رێکارەکانی بۆ هێنانی ئەو 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپییە تەواو کردووە، کە عێراق بڕیاری ناردنی بۆ پارێزگاکانی کوردستان داوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش هەموو هەوڵەکانی بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی پرۆسەکە بەگەڕ خستووە.

لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، كە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە ڕێژەی پێدانی کارەبای پارێزگاکان بە شێوەیەکی یەکسان. دوای گفتوگۆکردن بڕیار درا، لە وەرزی بەهاری ساڵی داهاتوودا تێست بۆ دابەشکردنی کارەبا بە شێوەیەکی یەکسان لەنێوان پارێزگاکان بکرێت و کارەبای بەردەوامیش تەنیا بۆ نەخۆشخانە و فڕۆکەخانە و پڕۆژەکانی ئاو و گرتووخانەکان و شوێنە خزمەتگوزارییەکان بێت.

ئەوەش راگەیاندراوە، كە هاوکات پارێزگاکان سەرپشک کران بە هاوکاری لەگەڵ تیمەکانی کارەبا، دەست بە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر کارەبا و کارەبا بەردەوامەکان بکەن، ئەوانەی کارەبای بەردەوام نایانگرێتەوە، ماوەکانیشی کەم دەکرێتەوە.

جەختیش كراوەتەوە، سیستەمی پریپەید کارەبایەکی باشی بۆ هاووڵاتییان