به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر دەستگیرکردنی 15 کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر ڕاگه‌یاند.

ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن تیمەکانمانه‌وه‌، به‌ فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان لە ماوەی یەک مانگدا 15 کەس دەستگیر بکەین بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.

ڕاشیگه‌یاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، هه‌روه‌ها دەستمان گرت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و هیرۆین و تلیاک و حه‌شیش و حەبی ترامادۆڵ)، هەروەها دەستمان گرت بەسەر چەند پارچە چەکێکی بێ مۆڵەت و کەلوپەلی پێوانەکردن و کێشانی ماددەی هۆشبەر.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ كۆتاییدا سوپاسی هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێریشی كرد کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری بوونه‌ لە پێدانی زانیاریه‌كاندا.