وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت لەمەودوا پێی (ڕێنمایی یاسایی) دیارەدەی سیحر و جادوو بنەبڕ دەکرێت و سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزا دەدرێن.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقافدا هاتووە “بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ( ٥٣٣٢) لە ٢٧⁄ ١١⁄ ٢٠٢٣، کە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان لەڕۆژی ١٤⁄ ١٢⁄ ٢٠٢٣، بڵاو کراوەتەوە، دیارەدەی سیحر و جادوو ھاوشێوەکانی کە پێچەوانەی بنەما ئاینیەکانە، بەھەموو شێوەیەک قەدەغە دەکرێت.”
ئاماژه به ئهوهش دراوه “بۆ ئەمەش فەرمانگەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ولایەنی جێبەجێکردن دەکات تاکوو ئەو شوێنانە بەپاڵپشتی یاسایی دابخات و سەرپێچیکاران سزای توندی یاسایی وەردەگرن، ڕێنماییەکان بەم شێوەیەی خواراوە. ” لەئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێن:-
