بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی لەبارەی تاقیكردنەوەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاو كردەوە.
كەمێك پێش ئێستا (پێنجشەممە 21/12/2023)، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گشتاندنێكی بڵاو كردەوە، كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتییەكانی پەروەردەی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین كراوە و تێیدا چەند بڕیارێك دەركراون.
لە گشتاندنەكەدا هاتووە، سەرجەم قوتابخانەكان ئاگادار بكەنەوە بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم، بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵە لەگەڵ نمرەی تاقیكردنەوەكانی قوتابییان بكەن، دەقی بڕیارەكان لە گشتاندنەكەدا بخوێنەوە:
