هونەرمەند بورهان محەمەد
خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- هونەرمەنــدی دەنگخــۆش بورهــان مەحەمـەد ئامـاژە بـە نوێریـن بەرهەمـی هونــەری خــۆی کــە بــاس لەبارینــی بــاران دەکات، بورهــان مەحەمــەد لــە لێدوانێکیــدا بــۆ ڕۆژنامــەی خەبــات گوتــی: نوێریــن كارم لەگــەڵ (گروپــی لــوڕ)ە، بەنــاوی ( دیســان بارانــە) ئــەم بەرهەمــە لــە هۆنــراوەی شــاعیری گەنــج و هەســت ناســك (ئاكــۆ كانەبــی) و کاری ئامــادە و دابــەش كردنــی میوزیكشــی (نــزار زێوێــی) یــەوە بــۆ ئەنحامــدراوە.
گووتیشــتی: ئــەو گۆرانییــە بەهــاوكاری چەنــد ژەنیارێكــی گروپــی میوزیكــی لــوڕ هاتۆتــەوە بەرهــەم. هەروەهــا كــۆرس و کاری تۆماركردنیــش لــە ســتۆدیۆی لــوڕ کــراوە، ئــەم گۆرانییــە 40 ســاڵ لەمەوبــەر تۆمــارم كــرد لەســەر کاسـیەت و بەكـرە تەسـجیلی گرۆندیـك ، ئێسـتاش دوای ئـەو چەنـد سـاڵە هـەر بــە ویــادەوە دووبــارە تۆمــارم كــردەوە، هەروەهــا بورهــان مەحەمــەد لــە بەشــێکی دیکــەی قســەکانیدا بــۆ خەبــات باســی لەکارەکانــی کــرد کەزۆربــەی لەگــەڵ گروپــی لــوڕە و بــۆ ئــەوەش گوتــی: لەوانەیــە هەوادارانــم بپرســن بــۆ ئێســتا كارەكانــم زۆربــەی لەگــەڵ گروپــی میوزیكــی لــوڕە؟ لەڕاســتیدا كاركــردن لەگەڵیانــدا زۆر ئاســوودەم بەتایبەتــی هاوڕێــم كاك نــزار، كارکــردن لەگەڵیــدا زۆر ئاســان دێــت بەدەســتەوە، هەروەهـا هاوكاریشـمە لـە ڕووی مــاددی و مەعنەوییــەوە.