سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك، دوای ده‌نگدان، له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی كه‌ركووك، په‌یامێكی بۆ ده‌نگده‌ران ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/12/2023، مامۆستا حه‌سه‌ن مه‌جید، سه‌رۆكی لیستی پارتی له كه‌ركووك، دوای ده‌نگدانی ڕایگه‌یاند: به‌ناوی خوا بانگه‌شه‌مان ده‌ست پێ كرد و به‌ناوی خواش له‌گه‌ڵ سه‌رله‌به‌یانی له قوتابخانه‌ی ڕاپه‌ڕین، كه خۆم ناوم ناوه، ده‌نگم دا.
ڕاشیگه‌یاند: داوا له خه‌ڵكی شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین بێن بۆ ده‌نگدان، كه خه‌ڵكێكی زۆر هاتووه، ئومێدی ئێمه زیاتره و خوا خه‌ڵك و خاكمان بپارێزێ.