ئەمڕۆ لەکاتی دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەتدا، لە بەغدا بە نارنجۆکێک هێرشکرایە سەر بنکەیەکی دەنگدان.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە ناوچەی سەدری بەغدا، شۆفێرێکی توکتوک بە نارنجۆکی دەنگی هێرشیکردوەتە سەر بنکەی “کادحین”.
هێزە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە، دوای ئه‌و هێرشه شۆفێره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
ئەمەش له‌كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوو لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان خۆپیشاندانیان كرد و بایكۆتی پرۆسه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.