ه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) پێشه‌وا هه‌ورامانی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی سۆران كرد كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 14 كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه و سه‌رۆكوه‌زیران وێڕای سه‌ره‌خۆشی، هاوكات هه‌ڵوه‌سته‌ی وردی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه كرد و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد سه‌باره‌ت به مۆڵه‌تی باڵه‌خانه‌كان بكه‌ن.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت بووه به بابه‌تی كاره‌با، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی وردی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه خسته‌ڕوو.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، رایگه‌یاند، ئه‌م بابه‌ته هێشتا نه‌چووه‌ته په‌رله‌مان تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بودجه و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه چی دیكه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه نه‌كات و له شوێنێكدا رابوه‌ستێت ئه‌گه‌ر بزانێت نیازێكی رژد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه نییه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا جه‌ختی كرده‌وه نابێت هیچ سیسته‌مێكی كاره‌با جێبه‌جێ بكرێت ئه‌گه‌ر بارگرانی بۆ سه‌ر هاووڵاتییان.