دادگەی فیدراڵیی عێراق ئەو سکاڵایەی رەتکردەوە کە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە کەرکووک پێشکەشکرابوو، بەمەش لەکاتی خۆیدا و هاوشێوەی پارێزگەکانی دیکەی عێراق، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدراڵی دووپاتی كردەوە كە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو هەڵبژاردن لە كەركوك پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەڕێوەدەچێت.
جاسم عەمیری ،سەرۆكی دادوەری عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، رۆژی دووشەممەی داهاتوو18-12-2023 پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك و پارێزگاكانی دیكەی عێراق بەڕێوەدەچێت.