
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌ی ئه‌منی و دارایی و ئابووری و هه‌روه‌ها بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق تاوتوێ كران.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له شاندی هه‌رێمی كوردستان كرد كه پێكهاتبوون له ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری به ئاماده‌بوونی به‌نگین ڕێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عێراق.
بڵاویشی كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی گشتی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ كران، دواتریش كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌ی ئه‌منی و دارایی و ئابووری و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق قسه و باسیان له‌سه‌ر كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له پارێزگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق (جگه له هه‌رێمی كوردستان) به‌ڕێوه بچێت.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان حكوومه‌تی فیدڕالی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌تایبه‌تیش بابه‌تی مه‌رزه‌كان و یه‌كخستنی سیاسیه‌تی گومرگی و یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه‌مه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی هاووڵاتییان و وڵات.