وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا بە ناردنی 700 ملیار دینار قەرز بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەژێر چاودێریی تەیف سامی، وەزیری دارایی، “رۆژی هەینی 08-12-2023، وەزارەتی دارایی نووسراوێکی کردووە بەمەبەستی پێدانی 700 ملیار دینار بەشێوەی قەرز بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەو مەرجەی ئەو بڕەپارەیە دواتر لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دوای پابەندبوونی بە یاسای بودجە، پاکتاو بکرێت”