ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی 12ی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی میسیر ده‌ستی پێكرد و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بیت.
ده‌نگده‌ران له میسر بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له ماوه‌ی ئه‌و سێ ڕۆژه‌دا بۆیان هه‌یه، ڕۆژانه له كاتژمێر 9ی به‌یانی تاكوو 9ی شه‌و ده‌نگ بده‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی (سكای نیوز عه‌ره‌بیه) بڵاوی كرده‌وه كه 67 ملیۆن ده‌نگده‌ر له میسر هه‌یه و بۆیان هه‌یه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌نگ بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێك بۆ میسر كه ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێویست بهێنێت ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ سه‌رۆكی میسر بێت.
زیاتر له 20 هه‌زار دادوه‌ر سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن و 14 ده‌زگای گه‌وره‌ی جیهانیی تایبه‌ت به چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان چاودێریی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن و بڕیاره 18ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ڕابگه‌یه‌نرێت.
جگه له عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سێ كه‌سی تر به‌ربژێرن بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كه بریتین له فه‌رید زه‌هان و عه‌بدولسه‌نه‌د یه‌مامه و حازم عومه‌ر.