میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 له نزیك هاتووچۆی ناوچه‌ی “تاجیات” له باكووری به‌غدا ته‌قه له فازڵ مه‌رسومی، سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری حزبی “الداعی” كرا و كوژرا.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له ناوبراو كراوه و دوای رووداوه‌كه‌ش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
حزبی داعی، پارتێكی سیایی شیعه مه‌زهه‌به له ساڵی 2008ه‌وه دامه‌زراوه و له‌كاتی دامه‌زراندنییه‌وه، به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كردووه.
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه 18ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و حزبه به لیستی ” وطنیون به‌شداری كردووه.









