هۆزان موئه‌یه‌د عه‌لی
هه‌موومان ده‌زانین كه ئافره‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا، له جیهاندا زوو نه‌یتوانیوه بچێته ناو سیاسه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست له ئه‌مه‌ریكا ئافره‌ت مافی ده‌نگدانی نه‌بووه، به‌ڵام پێ به‌پێ به‌هۆی ئه‌و گۆڕانه‌ی گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكاندا هات، تێڕوانین بۆ ئه‌و پرسه‌ش گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شدا هه‌ر وایه، كه ئافره‌ت له كایه‌ی سیاسی زۆر دوور بووه، به‌ڵام له شۆڕشی ئه‌یلوولدا، سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌و بابه‌ته سه‌ری هه‌ڵدا، ئافره‌ت چونه ڕیزی پێشمه‌رگه، نموونه‌شمان مارگرێته كه ئافره‌تێكی مه‌سیحی بوو.
دوای ڕاپه‌ڕینی 1991یش گۆڕانی خێرا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا هات، ده‌رفه‌ت بۆ ئافره‌ت دروست بێت، ئه‌وه‌بوو به‌رده‌وام ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت په‌رله‌منتاربوون. دواتر ئه‌وه سه‌پاندرا كه ده‌بێ ڕێژه‌ی ئافره‌ت له 25% كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر له كابینه‌ی یه‌كه‌میشه‌وه تا ئێستا ئافره‌ت له وه‌زیر بووه، پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌رگای بۆ ئافره‌ت كرده‌وه كه پێویسته له حزبیش پێگه‌ی ئافره‌ت دیاربێت، پارتی به‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو له كۆنگره‌ی 14 وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئافره‌تێك بوونه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئافره‌تێكیش گه‌یشته مه‌كته‌بی سیاسی، بۆیه پێویسته هه‌موومان ده‌ستخۆشی له پارتی بكه‌ین و پشتیوانی لێ بكه‌ین.