وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ هاوبەشانی کارەبا لە پۆلی ماڵان و بازرگانی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 4/12/2023، وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە: “هاوبەشانی کارەبا لە پۆلی ماڵان و بازرگانی ئاگادار دەکەیەنەوە، هەر هاوبەشێک بیەوێت کارەباکەی بکاتە پریپەید، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبای سنوورەکەی بکات و داواکارییەک بە پڕکردنەوەی ئەم فۆرمەی هاوپێچ پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی کاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بۆی بکرێت.”

هەروەها وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتە روو کە لەگەڵ جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بۆ ئەو هاوبەشە هیچ گۆڕانکارییەک لە کرێ و ماوەکانی پێدانی کارەبا ناکرێت.