خەبات: هێمن ئاری:- هەموو ساتێ یادی تۆ زامێک دەکا میوانم .. ئاگری دووریت وەک پشکۆ دەسووتێ گشت گیانم.. ئەم گۆرانییە یەکێکە لەگۆرانییە پڕ چێژ و جوانەکانی هونەرمەند عەدنان کەریم، ئەو گۆرانییە بەناو نیشانی ( یاد و فرمێسک )ە، ئەم گۆرانییە هەم لەڕووی تێکست هەم لەڕووی ئاواز، دواجاریش لەڕووی گوتن و ئەداکردنەوە لەلایەن هونەمەند عەدنان کەریم حەقێکی تەواوی پێدراوە.
وەک دەزانین هەر گۆڕانی و بەرهەمێکی هونەری یان ئەدەبی بەر لەوەی لەدایک ببێت گێڕانەوەی چیرۆکێک یان ڕووداوێک هەیە بۆ ئەوەی بێتە بوون، ئەو گۆرانییە لەتێکستی شاعیر (فارووق هەژار) و ئاوازی میوزیک ژەنی کۆچکردوو (دڵزار یاسین)ە، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی خەبات فاروق هەژار باس لە چۆنییەتی لەدایکبوونی ئەو گۆرانییە دەکات کە دواتر لەلایەن عەدنان کەریم گوتراوەو دەڵێت: (یـــادو فرمێسك).. بەرلەوەی بچە سەر چیرۆكی ئەم شیعرە پێم خۆشە لەسەر ناوی تێكستەكە ڕوونکردنەوەیەک بدەم، دیارە لەسۆشیال میدیا زیاتر بەناوی( یادی تـــۆ ) دەكەوێـــتە بەرچـــاو، بەڵام بۆخۆی (یـــاد و فرمێسك ) ە بیرۆكەو نووسینی ئەم تێكستە دەگەرێـــتەوە بـــۆ ســـاڵـــی 1991 و بەر لەراپەرین ،،، هەر وەك چـــۆن دەگوترێت هەر شـــیعرەو زادەی كات و سات و سەردەمـــی خۆیەتی ڕێك ئاوایە ئەو شیعرەش گوزارشتە لەكات و ساتی خۆی بەهەموو مانایەك.
بەهەرحـــاڵ، ئەوكاتە لەگەڵ كۆمەڵێك برایانی هونەرمەند و هونەر دۆستی دەڤەری مەخموور كەزێدی بەندەشە تێكەڵاویم هەبوو، هێندەی زەمەن و كات و ژیانیش دەرفەتـــی داباین بەیەكەوە كۆدەبوینەوەو دەردەشەی گۆرانی و میوزیك و شیعر و هونەرمان دەكرد، ئەو كاتە براو هاورێـــی جوانەرمەرگم دڵـــزار یـــاسین لە پـــەیمانگەی هونەرە جـــوانەكانی سلێمانـــی قـــوتابـــی بـــوو لە بەشـــی مـیــوزیك ئامێری (كەمانج)ی دەژەنی، یادی بەخێرو گۆڕی پڕ ئارامی بێت كەسێكی لیهاتوو شارەزابوو لە و بوارەداو قوڵبوونەوەو رۆچوونی فراوانتـــر بەنێو دونیای میوزیك و هونەر، یەكێ لە خەونە جوانەكانی ئـــەو بـــوو …
بـــیرمە لە ئێوارەیەكی كۆتاییەكانی وەرزی زستان بەیەكەوە پیاسەمان دەكرد هونەرمەندی جوانەمەرگ لەسلێمانـــی گەرابـــۆوەو لەو پیاسەیەماندا بەشێكی قسەكانمان وەك هەمیشە باسی شیعرو میوزك و هونەر بـــوو،، پـــرسیاری ئەوەی لێـــكردم ئـــاخۆ لەگەڵ نووسین چۆنم دوابەرهەمـــی شیعریم چییە لەو ماوەیەدا منیش تێكستی یاد و فرمێسك م بـــۆی خـــوێندەوە دیاربـــوو زۆر پـــێی سەرسام بـــوو، داوای لێكردم ئەگەر بكـــرێ دووبارە بیخوێنمەوە منیش دووبـــارە بۆیـــم خوێندمەوە، یەكسەر دەستی بـــۆ گیرفانەكانی بـــردو دیار بوو بەدوای كاغەز دەگەرا ئەوسا وەكو ئێستا مۆبایل و تەكنەلۆژیا بوونـــی نەبوو تاكو لەرێگەی مۆبایل دەنگ ڕیكۆرد بكرێ یان بنوسرێتەوە لە نێو مۆبایل یان بۆ یەكتر بینێڕین پێمگوت پەلەت چییە بەیانی بۆت دەنوسمەوە، كەچـــی ئەو گوتی نا حەزدەكەم هەر ئەم شەو ئەو تێكستەم لەلابێت کاری لەسەر بکەم،، منیش گوتم باشە با بەرەو ماڵ برۆینەوە تاكو بۆت بنوسمەوە ئیدی تێكستەكەم بـــۆی نووسیەوە دامە دەســـت هونەرمەند دڵزار یاسین …
ئەو وەك هەمیشە رۆژانی هەینی یان شەممە دەگەڕایەوە بـــۆ سلێمانـــی و ئیدی گەڕایەوە.. لە دیداری دواتر كە گەڕایەوە مخمور و یەكترمان بینیەوە لەراستیدا من هەر بیرم نەمابـــوو، ئەو خۆی باســـی كردوو گوتی ئەزانی ئاوازم بـــۆ تێكستە دانـــاو داومـــەتە هـــونەرمەنـــد عدنان كریم ئەویش زۆر پێـــی باشبوو.. دواتر دیارە لە بەهاری ١٩٩١ ڕاپەرینە مەزنەكەی خەڵكی كوردستان ڕەویداو و چوونە دەرەوەی هونەرمەند عدنان كەریم بۆ هەندەران من ئەو بابەتەم هەر لەیادیش نەمابوو وە هاورێی خۆشەویستم دڵزار یاسین ئەویش لەو ساڵانەی دوای ڕاپەرین لەهەندەران بەداخەوە بەنەخۆشی ژیان ئاواییكرد، ئیـــدی تاکو بڵاوبوونەوەی ئەلبوومی شـــەوی یەڵدا)ی هونەرمەند عەدنان کەریم گوێم لە تێكستەكەی خـــۆم بـــووەوە كە بەرێزیان بەشێوازێكی جوان وەك تەواوی كارە نایابەكانی تـــری ئەداو چڕینــێكی چێژوبەخشانەی بـــۆكردبــوو.