تاهیر خه‌لیلی، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/11/2023 هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد و خه‌ڵكی شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، لەناو ماڵەكەی خۆیدا كۆچی دوایی كردووه.
تاهیر خه‌لیلی، كه خاوه‌نی گۆرانی به‌ناوبانگی له قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه‌یه و بۆ پێشمه‌رگه ئه‌و گۆرانییه‌ی گوتووه، له ساڵی 1956 له شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه و له ته‌مه‌نی 7 ساڵییه‌وه چووه‌ته نێو دنیای گۆرانی و موزیكه‌وه و به‌رهه‌می یه‌كه‌می له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه به‌و هۆیه‌وه ناسرا.
دواتر چه‌ند به‌رهه‌مێكی له ته‌له‌ڤزیۆنی مه‌هاباد تۆمار كردووه، كه بریتین له ده‌نگ و ڕه‌نگ، شه‌وی تاریك و بێده‌نگ، گوڵی مه‌هاباد، كیژۆڵه‌ی كوردستان.