دژە تیرۆری کوردستان رایدەگەیەنێت، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا گرووپێکی چەکدارانی پەکەکەی لە رانیە کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەکدار کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون.
دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەنداروێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دووشەممە، 06-11-2023، کاتژمێر 11:15ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا گرووپێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گوندی بۆسکێنی سەر بە قەزای ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج.
وەکو ئەوەی لە راگەیەنداروەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا “دوو چەکداری پەکەکە کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون.”