بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 27/10/2023، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند کە هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر دوو دامەزراوەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ئەمە لە کاتێکدایە له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چەندین هێرش کراوەتە سه‌ر بنکە سەربازییەکانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سووریا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند کە لەئاست ئەو هێرشانە بێدەنگ نابن کە دەکرێتە سەر بنکە سەربازییەکانمان لە عێراق و سوریا.

دوێنێ شەویش وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند كە ئەمشەو هێرشێك بۆ سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمەریكا لە هەولێر ئەنجام دراوە بەڵام شكستیان پێ هێناوە.