ئێوارەی  چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناوداری ئوردۆنی ساڵح قەلاب پەیامێکی هاوخەمیی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناوداری ئۆردۆنی ساڵح قەلابم پێ گەیشت، کە دۆستێکی نزیکی خۆم و بەرگریکاری دڵسۆزی گەلی کوردستان بوو.

سەرەخۆشی لە برای بەڕێز شا عەبدوڵڵای دووەم پادشای ئۆردۆن و خانەوادەی خوالێخۆشبوو ساڵح قەلاب دەکەم.